کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- دوای ڕوودانی چەند تەقینەوەیەکی یەک لەدوای یەک پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند تا ئێستا ئاماری زیانەکان نەزاندراوون، بەڵام بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان زیاتر لە 10 هاوڵاتی کوژران و برینداربوون. . ئەفراسیاو کامیل، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: "بەدیاریکراوی پێنج تەقینەوە ڕوویانداوە و سەرجەمیان لە ماوەی 20 خولەکدا بووە لە ڕێگای بەغدا و شەقامی قودس کە قەرەباڵغترین شوێنەکانی کەرکوکن". . وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ئاماژەی بەوە کرد، تا ئێستا ئاماری وردی قوربانییەکان نەزانراوون، بەڵام بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ژمارەی کوژراو و بریندارەکان 10 کەسی تێپەڕاندووە. . ئەمە لەکاتێکدایە، کەمێک پێش ئێستا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی کەرکوک ڕایگەیاند، شهش بۆمبی چێنراو له شهقامهكانی قودس و پارێزگا و رێگای بهغدا له كهركوك تهقینهوه و دوو بۆمبی دیكهش لهلایهن هێزه ئهمنییهكانهوه پوچهڵكرانهوه، بههۆیهوه ژمارهیهك له هاوڵاتیان و كارمهندانی هێزه ئهمنییهكان برینداربوون. . وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ڕوونیشیکردەوە، زۆرینەی هێزە ئەمنییەکانی شاری کەرکوک خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و لە شوێنی ڕووداوەکەن، بۆ دووبارەنەبوونەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراوی دیکە. .