ناس کورد-
لیژنەى باڵاى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان چەند بڕیارێکى نوێی دەرکرد، بۆ بەرەنگاربوونەوەى پەتاکە دواى هەڵکشانى ئامارەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم دواى کۆبوونەوەى لیژنەکە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بڕیاردراوە بە توندتركردنی رێكاره خۆپارێزییهكان تا 10ی ئازار، دواتر جارێکى تر کۆدەبنەوە بۆ هەڵسەنگاندنى دۆخەکە.
لەبارەى پڕۆسەى خوێندنەوە وتى "بڕیاردراوە خوێندن بهردهوام بێت، بژاردەى داخستن هەبوو، بەڵام ئەم 10 رۆژە خوێندن بەردەوام دەبێت و لەو ماوەیەدا پرسەکە یەکلایی دەکرێتەوە، هەرکاتێک زانیمان رێژەى توشبوون زیاد بووە رێکارى توندتر وەردەگیرێت".
جوتیار عادل جەختیکردەوە، دۆخەکە مەترسیدارەو رێژەى توشبوون لەبەرزیدایە، ئەگەر رێژەکەش بەرزتر بوو ناچارن بڕیارى توند وەربگرن، هەموو ئەگەرەکانى وەک داخستنى قوتابخانە و قەدەغەى هاتوچۆ کراوەیە.
باسى لەوەشکرد، هاتوچۆ لەنێوان هەرێم و پارێزگاکانى عێراق رادەگیرێت، لە کاتژمێر 12:00ی شەو تاوەکو 06:00ی بەیانی شوێنە گشتییەکان دادەخرێن و هەر شوێنێک پابەند نەبێت رێکارى پێویست لەدژى دەگیرێتەبەر.