ناس کورد-
پۆلیسی هاتوچۆی پێنجوێن ڕایگەیاند، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە نزیک گوندی تەراتەوەن کەسێک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی پێنجوێن لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (1ی ئازاری 2021) ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ لە نزیک گوندی تەراتەوەن ڕوداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگرو ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لەجۆری (کیای سیڤیا) ڕوویداوە و بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی کەسێک.
باسی لەوەشکردووە، بەهۆی ڕووداوەکەوە دوو کەسی دیکەش برینداربوون.