کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- چەند تەقینەوەیەکی یەک لەدوای یەک لە شاری کەرکوک ڕوویدا و تائێستا زیانەکانی نەزانراوون. . (ناس کورد) لەسەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای کەرکوکەوە زانیوویەتی "ئەمشەو پێنج تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لە سنوری پارێزگای کەرکوک ڕوویداوە". . ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک گەشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و ڕێوشوێنی ئەمنییان گرتووەتەبەر بۆ ڕوونەدانی هەر حاڵەتێکی نەخوازراوی دیکە. . سەرچاوە ئەمنییەکە روونیکردەوە، تەقینەوەکان لە رێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراوە. .