گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

خۆپیشاندەرانی زیقار 72 كاتژمێر دیاری دەكەن و 10 مەرجیان هەیە

2021.03.01 - 11:58
App store icon Play store icon Play store icon
خۆپیشاندەرانی زیقار 72 كاتژمێر دیاری دەكەن و 10 مەرجیان هەیە

ناس کورد-

گروپەكانی خۆپیشاندان لە پارێزگای زیقار كە مەڵبەندەكەی ناسریەیە 72 كاتژمێریان دیاریی كردووە بۆ حكومەت بەمەبەستی جێبەجێكردنی 10 داواكاری بۆ ئەوەی ناڕەزایەتییەكانیان هەڵپەسێرن كە 6 كوژراو و دەیان برینداری لە هەفتەیەكدا لێ كەوتووەتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەیاننامەی خۆپیشاندەران كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، داوای ئاشكراكردنی بكوژانی خۆپیشاندەران دەكات لەگەڵ لێپێچینەوە لەو ئەفسەرانەی فرمانی تەقەكردنیان دەركردووە، هەروەها پێداگری دەكات لەسەر لادانی فەرماندەی پۆلیس و لێپێچینەوە لە پارێزگاری لەسەركارلابراو لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی تۆمەتی خۆپیشاندەران و راگرتنی سكاڵا لەدژیان و لادانی سەرجەم ئەو بەرێوەبەری فەرمانگانەی بەهۆی حزبی بوونەوە پۆستەكانیان وەرگرتووە. لەكۆتاییشدا داوای پەلەكردن دەكات لە بەگەڕخستنەوەی پرۆژە ڕاگیراوەكانی پارێزگاكە.

 

لەچەند ڕۆژی رابردوودا و پاش ئاڵۆزبوونی خۆپیشاندانەكان بەفەرمانی مستەفا كازمی  سەرۆك وەزیران، پارێزگاری زیقار نازم ئەلوائیلی.. لە پۆستەكەی دوورخرایەوە و عەبدولغەنی ئەسەدی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ڕاسپێردرا كە پارێزگاكە بەڕێوە ببات و ئامادەكاریی بكات بۆ دانانی پارێزگارێك كە جێگەی ڕەزامەندی چالاكییەكانی پارێزگاكە بێت. هەروەها سەرۆك وەزیران فەرمانیكرد لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكانی زیقار پێكبهێنرێت لەگەڵ دروستكردنی ئەنجومەنێكی ڕاوێژكاریی لە كەسایەتی و چالاكییەكانی پارێزگاكە كە بڕیارە یەكێك بێت لەوێستگەكانی پاپای ڤاتیكان لە 5 ئازاردا.