گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

فازڵ میرانى: مەسەلەى نەتەوایەتیمان جێبەجێ بێت موچەمان لە بەغدا ناوێت

2021.03.01 - 11:46
App store icon Play store icon Play store icon
فازڵ میرانى: مەسەلەى نەتەوایەتیمان جێبەجێ بێت موچەمان لە بەغدا ناوێت

ناس کورد-

سکرتێرى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان رایگەیاند، حزبەکانى کوردستان لەپێناوى مەسەلەى نەتەوەیى خەباتیان کردووە و ئەگەر مەسەلەى نەتەوایەتى کوردستان جێبەجێ بکرێت "موچەمان لە بەغدا ناوێت".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فازڵ میرانى، سکرتێرى مەکتەبى سیاسى پارتى (دووشەممە، 1ى ئازارى 2021) لەمیانەى چاوپێکەوتنێک لەگەڵ دەنگى ئەمەریکا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کرد "ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان جێبه‌جێ ببێت مووچه‌مان ناوێت لەبەغداد لەبەرئەوەی به‌ڕاستی هه‌موو حیزبی كوردی خه‌باتیان كردووه‌ نه‌ك له‌پێناوی بودجه‌ له‌پێناوی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی".

 

دەشڵێت "کێشەی کورد لەعێراق کێشەی بودجە و موچە نیە خۆ له‌سه‌رده‌می (سه‌دام) بودجه‌ ده‌درا ئێمه‌ شه‌ڕیشمان ده‌كرد له‌گه‌ڵ سه‌دام ته‌نانه‌ت دوای ڕاپه‌ڕینیش ئاماده‌ بوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بنێرێت".

 

میرانى رونیکردەوە، ئەوان وەکو پارتى پەیوەندى خۆیان لەگەڵ بەغدا چاک دەکەن و بەرگرى لە مەسەلە نەتەوەییەکانى کورد دەکەن.

 

سکرتێرى مەکتەبى سیاسى پارتى ئەوەى بەرامبەر بە کورد لە لایەنە سیاسیەکانى عێراقەوە دەکرێت بە شەڕفڕۆشتن ناودەبات و دەڵێت "ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌ كوردییه‌كان ڕێكبوونایه‌ ئه‌م شه‌ڕ فرۆشتنه‌ش به‌كورد نه‌ده‌كرا له‌به‌رئه‌وه‌ به‌داخه‌وه‌ كورده‌كان له‌ناو یه‌كدا یه‌ك نیین هه‌موومان باسی یه‌كڕیزی ده‌كه‌ین به‌ڵام چه‌ند ڕیزیین پارتی دیموكراتی كوردستان كۆڵ نادات ئێمه‌ هه‌ر دوای یه‌كڕیزی ده‌كه‌وین به‌پێی ئه‌و ئامانجه‌ نه‌ته‌واییانه‌ی كه‌له‌پێناویدا پارتی دروستبووه‌."