گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕێژەى ئەو کەسانە دیاریکرا کەبەرگرییان لەدژى کۆرۆنا پەیدا کردووە

2021.03.01 - 10:15
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێژەى ئەو کەسانە دیاریکرا کەبەرگرییان لەدژى کۆرۆنا پەیدا کردووە

ناس کورد-  

گەورە زانایەکى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى ڕایگەیاند، کەمتر لە 10 % دانیشتوانى جیهان بەرگریان لەدژى ڤایرۆسى کۆرۆنا پەیدا کردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەمییە سەفامیناتان، گەورە زانا لەڕێکخراوى تەندروستى جیهانى (1ى ئازارى 2021) لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، بەپێى ئامارەکانى ئەمدواییە ئەوە دەرکەوتووە کەمتر لە 10%ى دانیشتوانى جیهان بەرگرییان بەرامبەر بەڤایرۆسى کۆرۆنا هەیە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ڕێکخراوەکان چاودێرى ئەو توێژینەوانە دەکەن کە شیکارى بۆ ناوەندى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە دەکەن لەهەندێ شارى وڵاتاندا و لەگەڵ ئەوەشدا بەپێى ئەنجامى چەند توێژینەوەیەک لەهەندێ شارى وڵاتان زیاتر لەنیوەى دانیشتوانەکەى بەرگریان لەدژى ڤایرۆسەکە پەیدا کردووە بەڵام هێشتا زووە بۆ قسەکردن لەپەیدابوونى بەرگرى بەکۆمەڵ.

 

پێشتریش ڕێکخراوەکە ئەوەى ڕاگەیاند، ژمارەى توشبووان بەڤایرۆسى کۆرۆنا لەسەرتاسەرى جیهاندا بەڕێژەى 16% دابەزیووە.

 

ڕێکخراوەکە جەختى لەسەر ئەوەش کردبوو، سەربارى داکشانى ئاستى توشبوون بەڤایرۆسەکە بەڵام هێشتا پەتاکە کۆتایى پێنەهاتووە و پێویستى بەگرتنەبەرى ڕێوشوێنى توندۆڵى خۆپارێزى و کوتانى ڤاکسینەکە هەیە.