ناس کورد-
سەرۆکوەزیرانى عێراق لە جەژنى مامۆستادا تویتێکى بڵاوکردەوە و تیایدا پیرۆزبایى لە ستافى فێرکاریى دەکات و پشتیوانى خۆیانى بۆ دوپات کردنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق (1ى ئازارى 2021) لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێکدا کە "ناس کورد" بینیوویەتى بەبۆنەى جەژنى مامۆستا رایگەیاند "لەجەژنی مامۆستادا گەرمترین پیرۆزبایی لە ستافی فێرکاریی دەکەم. ئەوان بەزانست و ڕەوشت و نیشتمانپەروەرییان سەرچاوەی هێزی ژیانن".
لەبەشێکى ترى تویتەکەدا کازمى ئاماژە بەوە دەکات "ئایندەمان لەسەر پەروەردەکاران وەستاوە و پشتیوانیان دەبین تا بتوانن وڵات بنیات بنێنەوەو نەوەکانی داهاتوو پێ بگەیەنن".