گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پەروەردەى عێراق پڕۆژەیەک بۆ بەردەوامى خوێندن ڕاگەیاند

2021.03.01 - 08:31
App store icon Play store icon Play store icon
پەروەردەى عێراق پڕۆژەیەک بۆ بەردەوامى خوێندن ڕاگەیاند

ناس كورد-

وەزیرى پەروەردەى عێراق پڕۆژەیەکى بەناوى (قوتابخانەکەم) ڕاگەیاند بۆ گەیاندنى وانەکانى خوێندن لەسەرجەم قۆناغە جیاوازەکان بۆ ئەوەى پڕۆسەى خوێندنى ئەمساڵ بەهۆى پەتاى کۆرۆناوە نەفەوتێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى دلێمى وەزیرى پەروەردەى عێراق ( 28ى شوباتى 2021) لەپەیامێکى  ڤیدیۆى تۆمار کراودا کە "ناس کورد" بینویەتى ڕایگەیاند، بەردەوامن لەهەوڵەکانیان بۆ دەستگیرۆيکردنى قوتابیان بەمەبەستى تێپەڕاندنى ئەم قۆناغە جیاوازە ئەوەش لەڕێگەى کردنەوەى پڕۆژەى کەناڵێکى پەروەردەییەوە بەناوى (قوتابخانەکەمەوە).

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، لەڕێگەى ئەو کەناڵەوە کەشوهەوایەکى پەروەردەى ئەرێنى بۆ هەموو قۆناغەکان و کۆمەڵگە دەخوڵقێنن هەروەها گرنگى بەتێکەڵاوبونى قوتابیان دەدەن بۆ تەواوکردنى ئەرکە پەروەردەیەکەیان بۆ ئەوەى ئەمساڵى پڕۆسەکە بەهۆى پەتاى کۆرۆناوە نەفەوتێت.

 

دلێمى دەشڵێت، پڕۆژەکە نوێیە و بەپێى پڕۆتۆکۆڵێک دەکرێت کە لەلایەن هەموو قوتابخانە حکومى و ئەهلیەکانەوە پشتى پێدەبەسترێت و بەڕێوەبەرایەتى کەناڵە پەروەردەیەکەش ئەرکى تۆمارکردنى سەرجەم وانە فێرکارییەکان بۆ هەموو قۆناغەکانى خوێندن بەدرێژاى هەفتەیەک و ڕۆژانەش 24 کاتژمێر پەخش دەکرێت و دواتریش  ڕەوانەى قوتابخانەکان دەکرێت.

 

وەزیرى پەروەردە باسى لەوەش کردووە، ئەو هەنگاوە دەرفەتى گەیاندنى زانیارییەکان بەسەرجەم قوتابیانى قۆناغە جیاوازەکان وەکو یەک دەخوڵقێنێت.

 

بەوتەى وەزیرى پەروەردە، ئەو دەستپێشخەرییە پەیامێکى پڕبەهایە بۆ بەرژەوەندى قوتابیان و شارەزایانى پەروەردە و کەسوکارى قوتابیان بەو پێیەى دەبێتە ناوەندێکى فێرکارى .