گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کازمى بۆ نەیارەکانى: لە خوێنى عێراقیەکانەوە تێوەناگلێین

2021.02.28 - 23:19
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى بۆ نەیارەکانى: لە خوێنى عێراقیەکانەوە تێوەناگلێین

ناس کورد- 

سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، من هاتم بۆ وەستانى ڕژانى خوێن و پاراستنى وڵات لە کێشمەکێشەکانى نێوان ئەمریکا و ئێران و دابەشبونى عێراق، بەڵام هەندێک هێز دەیانەوێت سەرقاڵمان بکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق (یەکشەممە، 28ى شوباتى 2021) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران لە کۆبونەوەى ئەنجومەنى وزارى بۆ ئاسایشى نیشتمانى تایبەت بە بارودۆخى پارێزگاى زیقار باسى لەوەکردوە، من لە بارودۆخێکى سەختدا هاتم بۆ وەستانى ڕژانى خوێن.

 

ئاماژەى بەوەشدا، هاتم بۆ وەستاندنى پلانەکانى دابەشکردنى عێراق و پاراستنى وڵات لە کێشمەکێشەکانى نێوان ئەمریکا و ئێران لەسەر خاکى عێراق و کێشمەکێشەکانى براکان لەناو خۆیاندا، دواتریش دەڕۆم و ئەو ئەمانەتەش ڕادەستى ئەو کەسە دەکەم کە هەڵدەبژێردرێت لە هەڵبژاردنێکى دادپەروەرانەدا.

 

کازمى لە بەشێکى ترى قسەکانیدا وتویەتى، ئەوە بەتایبەتى بە هەندێک هێز دەڵێم، دەزانم کە چەندین مانگە هەوڵى سەرقاڵکردنى من و حکومەت دەدەن، بۆ ئەوەى ڕێگەمان لێبگرن کە خزمەتى گەلەکەمان بکەین، تەنانەت دەشڵێن کە کەسە نیشتمانییەکان لەوانى تر باشتر نین، منیش پێیان دەڵێم "ئەوەى پێى وایە کە دەتوانێت لە خوێنەوە تێوەمان بگلێنێت، لە خوێنى عێراقیەکانەوە تێوەناگلێین".

 

سەرۆکى وەزیرانى عێراق جەختلەوەشدەکاتەوە، هەیە گرەوى لەسەر مایەپوچبونى دەوڵەت و دابەشنەکردنى موچە کردووە، بەڵام حکومەت سەرکەوتوو بوو لە تێپەڕاندنى ئەوە و بەرەنگاربونەوەى گەندەڵى لە مەزادى دراودا.

 

دەشڵێت، ئەى کەسەکانم هاوکاربن لەگەڵمدا بۆ ڕزگارکردنى وڵات لەو قەیرانە سەختە ئابورى و تەندروستى و ئەمنییەى تێى کەوتووە، ئەگەر هەندێک هێز و حزبە و هەندێک دەنگى سیاسى و گەندەڵ دەیانەوێت بەلاڕێتاندا ببەن، ئەوا ئاگاداربن و بەلاڕێدا نەچن.