ناس کورد-
وەزیرى تەندروستى عێراق دەڵێت، نەوە نوێکەى کۆرۆنا بووەتە هۆى زیادبونى ژمارەى توشبووان و گیانلەدەستدان بە پەتاکە و حاڵەتە سەختەکان لەنێوان منداڵان و گەنجاندا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حەسەن تەمیمى، وەزیرى تەندروستى عێراق (یەکشەممە، 28ى شوباتى 2021) لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچونى بۆ کردوە باسى لەوە کرد، ئاماژە زانستیە نێودەوڵەتیەکان جەختلەوە دەکەنەوە کە نەوە نوێکەى کۆرۆنا لە عێراق زۆر خێرا دەگوازرێتەوە.
ڕونیشیکردوەتەوە، ئەو نەوە نوێیە بووەتە هۆى زیادبونى توشبووان و گیانلەدەستدان و حاڵەتى سەخت لەنێو منداڵان و گەنجاندا بەتایبەتى.
وەزیرى تەندروستى عێراق باسى لەوەشکرد، لە کۆبونەوەى لیژنەى "فەرمانى دیوانى 217"دا باس لە ڕێوشوێنەکانى ڕێگەگرتن لەبڵاوبونەوەى نەوە نوێکە کراوە، هەروەها هەوڵەکانى وەزارەت بۆ بەدواداچوونى کەرەنتینە باس کراوە، داواش لە هاوڵاتیان دەکەن پابەندبن بە ڕێوشوێنە تەندروستیەکانەوە.