گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ناوەڕۆکى کۆبونەوەى سەرۆک کۆمار و حەیدەر عەبادى

2021.02.28 - 22:19
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبونەوەى سەرۆک کۆمار و حەیدەر عەبادى

ناس کورد-

نوسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى کۆبوونەوەى سەرۆک کۆمار و حەیدەر عەبادى سەرۆکى هاوپەیمانى نەسر، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق (28ى شوباتى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد"د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢١/٢/٢٨ پێشوازیکرد لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا دەربارەی دواین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکانی وڵات و جەختکرایەوە لەگرنگی پاراستنی ئاسایش و ئارامی هاووڵاتیان و پارێزگاری لە مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە و ئاسایشی گشتی و بەهێزکردنی مەرجەعیەتی دەوڵەت و پشتیوانیکردن لە دەزگا ئەمنییەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و ئاشتی کۆمەڵایەتی.

 

ئاماژە بەوەش کراوە، هەر لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا لەبارەی گرنگی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، بۆ ئەو مەبەستە بەگرنگییەوە باس لە پێویستی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان کرا دوور لە ساختەکاری و فرتوفێڵ و گەڕانەوەی متمانەی دەنگدەران بە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و زامنکردنی بەشداری بەرفراوانی خەڵک.

 

راگەیەندراوەکە رونیدەکاتەوە، لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی ئابووری وڵات و ئەو هەوڵ و رێوشوێنانەی کە پێویستە بۆ پشتیوانیکردن لە ئابووری نیشتمانی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەی داھاتی دەوڵەت و پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی کرا، بەجۆرێک کە مافی سەرجەم مووچەخۆران و ھاووڵاتیانی عێراق تێدا پارێزراوبێت دوور لە ململانێ سیاسییەکان.