گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بەخشینەکەی چین بۆ عێراق بایی نیو سەعات هەناردەی نەوتە

2021.02.28 - 21:39
App store icon Play store icon Play store icon
بەخشینەکەی چین بۆ عێراق بایی نیو سەعات هەناردەی نەوتە

ناس کورد- 

مامۆستایەکى زانکۆى بەسرە دەڵێت، تەنها فرۆشتنى 25 هەزار بەرمیل بەسە بۆ کڕینى 50 هەزار ڤاکسین، بۆچى ڕێگە بە کەسانى تر دەدەین خێرمان پێبکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەبیل مەرسومى مامۆستاى کۆلێژى ئابوورى لە زانکۆى بەسرە (یەکشەممە، 28ى شوباتى 2021) لە هەژمارى خۆى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر پرسیارى ئەوە دەکات، ئایا عێراق پێویستى بە بەخشینە؟، دەشڵێت "چین 50 هەزار ڤاکسینى داوە بە عێراق".

 

ئاماژەى بەوەشداوە، نرخى یەک ڤاکسین 30 دۆلارە و کۆى نرخى ئەو 50 هەزار ڤاکسینە یەک ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە، ئەوەش لەکاتێکدا نرخى بەرمیلێک نەوتى هەناردەکراو 60 دۆلارە و نرخى یەک بەرمیل نەوت دوو هێندەى نرخى یەک ڤاکسینە.

 

ئەو مامۆستایەى زانکۆ هێماى بۆ ئەوەشکردوە، فرۆشى 25 هەزار بەرمیل بەشى کڕینى 50 هەزار ڤاکسین دەکات و فرۆشى نەوتى کەمتر لە 15 خولەک بەسە بۆ کڕینى ئەو بڕە ڤاکسینەى چین بە عێراقى بەخشیوە.

 

مەرسومى لە بەشێکى ترى قسەکانیدا دەڵێت، بۆچى ڕێگە بە کەسانى تر بدەین خێرمان پێ بکەن لەکاتێکدا بەشى پێویست پارەمان هەیە ملیۆنان ڤاکسین بکڕین نەک تەنها 50 هەزار.