ناس کورد-
وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، پێشبینى دەکەن لەم هەفتەیەدا لەگەڵ بەغدا بگەنە رێککەوتن لەسەر پرۆژەى بودجە.
زانیارى زیاتر...
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جوتیار عادل ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵى فەرمى عێراقییە کە "ناس کورد" بینیویەتى ئاماژەى بەوەکرد، دانوستانەکان بەردەوامن لەسەر کۆمەڵێک پێشنیاز و بژاردە و گەیشتن بە چارەسەرى مامناوەند کە هەردوولا پێی رازى بن لە چوارچێوەى دەستوردا.
وتیشى ئەوان نەرمى زۆریان نواندووە بۆ گەیشتن بە چارەسەرى تەوافوقى دەستورى کە پابەندى و مافەکانى هەردوولا دیاریی بکات.
جوتیار عادل پێشبینیکرد لەم هەفتەیەدا هەردوولا بگەن بە رێککەوتنێک کە هەردوو حکومەتەکە پێی رازى بن.
وتەبێژى حکومەتى هەرێم باسى لەوەشکرد، سەرجەم زانیارییەکانیان لەسەر گرێبەستەکانى نەوت رادەستى بەغدا کردووە، رەزامەند بوون لەسەر وردبینى لەو پرسەدا بەهاوبەشى لەنێوان دیوانى چاودێرى هەردوولا.
جەختیشیکردەوە، هەنگاوى جدى و گرنگ نراوە لەلایەن هەرێمەوە لەو بارەیەوە.
وتەبێژى حکومەتى هەرێم دەڵێت، ئەوان رازى نین بەهیچ شتێکى نادەستورى، بۆیە هەردوو حکومەت لەگەڵ ئەو دەقە حکومییەن کە لەبودجەدا جێگیرکراوە و دەقێکى دەستورییە و بە رێککەوتنى هەردوولا لە پڕۆژەکەدا جێگیرکراوە.