گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناویان زڕاندووم 

ڕونکردنەوەیەکى نوێ لەو مامۆستایەوە کە وتبووى ’هەموو ساڵێک قۆپیەم کردووە’  

2021.02.28 - 20:20
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەیەکى نوێ لەو مامۆستایەوە کە وتبووى ’هەموو ساڵێک قۆپیەم کردووە’  

ناس کورد- 

لەسەر ئەو ڕەخنانەى کە ئاڕاستەى دەکرێن، بەڕێوەبەرى پەیمانگاى ئاشنا هاتە دەنگ و ڕایگەیاند، هەڵمەتەکانى سۆشیاڵ میدیا ناوى زڕاندووە و کەسایەتیان لەکەدار کردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاشنا فەلاح، بەڕێوەبەرى پەیمانگاى ئاشنا بۆ پەروەردە (28ى شوباتى 2021) لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاند، بەشداریکردنى لەبەرنامە تەلەفزیۆنیەکەدا بەشێوەیەکى گەمە ئامێز و گاڵتەوگەپ بووە کە ستایڵى بەرنامەکە وا دەخوازێت و باسکردنى قۆپیەکردنەکەشى هەر لەو چوارچێوەیەدا بووە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، دواتر بەشێوەیەکى بەرفراوان و ڕەنگە پلان بۆ داڕێژراو دوور لە هەر بەهایەکى کۆمەڵایەتى و ڕەچاوکردنى کەسایەتى لەسۆشیاڵ میدیادا دەستکراوەتە ناوزڕاندنى.

 

دەشڵێت " لە کاتێکدا بە ڕوونی رایدەگەیەنم کە بە ھیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەو جۆرە کارەدا نیم و ھەرگیز بەھانەی بۆ ناھێنمەوە بە تایبەت کە لەئێستادا من خۆم یەکێکم لەو ڕاھێنەرانەی کە سەدان و ھەزاران قوتابی و منداڵی شارەکەمم پێگەیاندووە و پەروەردەیەکی دروستمان پێبەخشیون بە شاھیدی دایک و باوکیان".

 

ئاشنا فەلاح جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، سەدان چالاکى پەروەردەییان لەبوارى گەشەپێدانى مرۆییدا ئەنجامداوە و هێشتاش خۆیان بەقوتابى دەزانن و لە هەوڵ و گەڕان بۆ زانست و خۆپەروەردەکردن نەوەستاون.

 

لەکۆتایى ڕاگەیەنراوەکەیدا ئەوەشى خستووەتە ڕوو، هەرگیز بانگەشە بۆ هیچ لەو جۆرە کارێکى ساختە و نادروست ناکەن و وەکو قوتابى و پەروەردەکاریش بەردەوام دەبن و بۆ خزمەتکردنى کۆمەڵگا ناوەستن.

 

هەفتەى پێشوو ئاشنا فەلاح، بەڕێوەبەری پەیمانگای ئاشنا لە سلێمانی و موعیدی زانكۆیی لەبەشی كارگێڕی، لە میانی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت، "هەموو ساڵێک لە قۆناغی دووەمی ناوەندییەوە قۆپیەم کردووە لە هەموو تاقیکردنەوەیەک، هەموو جۆرە قۆپییەک و داهێنانیشم کردووە لە قۆپیەکردن، لەسەر دەبە ئاو قۆپیەم کردووە، هەروەها لەسەر قەڵەمی وێنەكێشان قۆپیەم کردووە، یەکجار لەسەر قەڵەم کە قۆپیەم کردبوو سێ پرسیار هاتبووەوە."