گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لەسەر (پەکەکە) ئێران یاداشتێکى توند ئاراستەى وەزیرى ناوخۆى تورکیا دەکات 

2021.02.28 - 19:53
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر (پەکەکە) ئێران یاداشتێکى توند ئاراستەى وەزیرى ناوخۆى تورکیا دەکات 

ناس کورد- 

لەسەر وتەکانى وەزیرى ناوخۆى تورکیا لەبارەى پەکەکەوە، وەزیرى دەرەوەى ئێران بانگهێشتى باڵیۆزى ئەو وڵاتەى لەتاران کرد و یاداشتێکى توندى بۆ وەزیرى ناوخۆى تورکیاش نارد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى هەواڵى میدیاکانى ئێران (28ى شوباتى 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە بەهۆى لێدوانێکی وەزیرى ناوخۆى تورکیاوە لەسەر بوونى گەریلاکانى پەکەکە لەناو خاکی ئێراندا، وەزارەتى دەرەوەى ئێران بانگهێشتى دەریا ئۆرسى باڵیۆزى تورکیاى لەتاران کرد.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، بەو باڵیۆزەدا یاداشتێکى ناڕەزایەتى بۆ وەزیرى ناوخۆى تورکیا ڕەوانە کراوە و وتەکانیشى بەناماقوڵ وەسفکراوە و بەتوندیش ڕەخنە لەوتەکانى گیراوە.

 

پێشتریش ئیرەج مەسجدى باڵیۆزى ئێران لەعێراق ڕایگەیاند، دەستوەردانى سەربازى بۆ سەر خاکى عێراق ڕەتدەکەنەوە و پێویستە هێزەکانى تورکیاش بەهەر پاساوێک نابێت ببنە مایەى هەڕەشە لەسەر خاکى عێراقەوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، دەبێت هێزەکانى تورکیا بۆ ئەو سنورە بکشێنەوە کە نێودەوڵەتى کێشاویەتى و دەشبێت عێراقیەکان خۆیان سنورەکەیان بپارێزن.

 

لەوەڵامى وتەکانى باڵیۆزى ئێراندا، فاتح یەڵدز باڵیۆزى تورکیا لەبەغدا ڕایگەیاند، باڵیۆزى ئێران دەبێت دواهەمین کەس بێت وانە لەسەر ڕێزگرتنى سنورەکانى عێراق بەتورکیا بڵێتەوە.

 

لاى خۆشیەوە محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق داواى کرد، دیپلۆماتکاران دەستوەردان لەکاروبارى ناوخۆى عێراقدا نەکەن، ئەوەش دواى مشتومڕەکەى نێوان باڵیۆزانى تورکیا و ئێران لەبەغدا.