گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئاستى هەناردەى ئێران لەدەروازەیەکى سنورییەوە بۆ عێراق ئاشکرا دەکرێت 

2021.02.28 - 17:08
App store icon Play store icon Play store icon
ئاستى هەناردەى ئێران لەدەروازەیەکى سنورییەوە بۆ عێراق ئاشکرا دەکرێت 

ناس کورد-

بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای ئیلام لە ئێران ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە  وڵاتەکەی بە بەهای 464 ملیۆن دۆلار کاڵاو شمەکی جۆراوجۆری لە ڕێگەی دەروازەی سنوریی نێودەوڵەتی مەهرانەوە هەناردەی عێراق کردووە، ئاماژە بەوەشکردووە، ڕۆژانە 250 بارهەڵگریی عێراقی لەو خاڵە سنورییەوە کاڵاکان بۆ عێراق دەگوازنەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕوحوڵا غولامی، بەرێوەبەری گومرکەکە (28ی شوباتی 2021) لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی"ئیرنا " کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆکردوو  ڕایگەیاندووە "لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئێران بە بەهای 464 ملیۆن دۆلار کاڵاو شمەکی جۆراوجۆری لە ڕێگەی دەروازەی سنوریی نێودەوڵەتی مەهرانەوە هەناردەی عێراق کردووە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد "ڕۆژانە 250 بارهەڵگریی عێراقی لەو خاڵە سنورییەوە کاڵاکان بۆ عێراق دەگوازنەوە، گرنگترین ئەو کاڵاو کەلوپەلانەی کە هەناردە دەکرێن بریتین لە کەرەستەکانی بیناسازی، میوە، سەوزە، بەرهەمی پلاستیکی، بەرهەمە پیشەسازییەکان، جام،کوپ، کەلوپەلی ناوماڵ و بەرهەمە کانزاییەکان".

 

بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای ئیلام، باسی ئەوەشی کرد "ساڵی ڕابردوو لەو دەروازە سنورییەوە دوو ملیۆن و79 هەزار تۆن شمەک و کاڵا هەناردەی عێراق کراوە، لە ئێستادا جوڵەی بازرگانیی لە دەروازەکە بەراورد بە ساڵی پار بەرێژەی 24 %دا زیادی کردووە".