ناس کورد -
دەزگای زانیاری نەوتی ئەمریکا بڵاویکردەوە لەسەرو پێشبینیەکانەوە ئاستی نەوتی خەزنکراوی ئەمریکا کەمیکردووە، لەبەرامبەردا بەنزین زیادیکردووە.
.
بەگوێرەی هەواڵی دەزگاکە، هەفتەی ڕابردوودا 282 هەزار بەرمیل لەنەوتی خەزنکراوی ئەمریکا کەمیکردوو ئەوەش لەسەرو ئەو پێشبینیانەوە بوو کە لەلایەن شیکەرەوانی ئەو بوارەوە دەکرا و بڕوایان وابوو، 857 هەزار بەرمیل دادەبەزێت.
.
دەزگای زانیاری نەوتی ئەمریکا دەڵێت: "کۆگای سەرەکی ناوەندی هەڵگرتنی نەوت لە ناوچەی کاشینگی ویلایەتی ئۆکلاهۆما، 16 هەزار بەرمیل کەمیکردووە".
.
هەر بەگوێرەی زانیاری پەخشکراوی دەزگاکە، ئاستی بەکاربردنی نەوتی پاڵاوگەکان بۆ 189 هەزار بەرمیل بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە، ئەمە جگە لەوەی 1.3 پلە بەرێژەی ناوەندییەتی کارپێکردنی پاڵاوگەکان زیادیکردووە.
.
لەلایەکی دیکەوە ئاستی بەنزینی خەزنکراوی ئەمریکا 2.2 ملیۆن بەرمیل بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی، بەپێچەوانەوە بەرهەمە پاڵێوراوەکان لەوێنەی (گاز، دیزڵ، ڕۆن، زەیتی گەرمکەرەوەی ماڵان) بە ڕێژەی 1.6 ملیۆن بەرمیل زیادیان کردووە.
.
دەزگای زانیاری نەوتی ئەمریکا ئەوەشی خستووەتەڕوو، نەوتی پوختی هەناردەکراوی ئەمریکا بەبڕی 476 هەزار بەرمیل بۆ سێ ملیۆن و 55 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە دابەزیوە".
.
لەئەنجامی ئاشکراکردنی ئەو زانیارییانە، نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهان 68.20 دۆلار دابەزی، هاوکات نەوتی خاوی ئەمریکیش 60 سەنت کەمیکرد و گەیشتە 58.21 دۆلار بۆ یەک بەرمیل.
.