گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

دوا زانیاری لەبارەی ڕێبەرە نوێیەكەی داعش بڵاوكرایەوە

2021.02.28 - 15:40
App store icon Play store icon Play store icon
دوا زانیاری لەبارەی ڕێبەرە نوێیەكەی داعش بڵاوكرایەوە

 ناس کورد-

فەرماندەی گشتیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند، جموجوڵی عەبدوڵڵا قەرداشی، جێگرەوەی ئەبوبەكر بەغدادی لەژێر چاودێری هێزە ئەمنییەكانی عێراقدایە و لەنێوان دوو وڵاتدا هاتوچۆ دەكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی ئۆپەراسیۆنی هێزە هاوبەشەكان بڵاویانكردووەتەوە (28 شوباتی 2021) عەبدوڵڵا قەرداش پێشتر پۆلیس بووە لە ڕیزوانییەی پشتێنەی بەغدا، دەرچووی كۆلێژی ئیمام ئەعزەمە بۆ خوێندنی ئاینی لە بەغدا و لەنێوان عێراق و وڵاتێكیتردا مۆڵگە و پێگەی هەیە كە لەژێر چاودێری هێزە ئەمنییەكاندایە.

 

زانیارییەكان ئاماژە بەوەدەكەن قەرداش تاوانبارێكی ترسناكە و بەرپرسە لەچەندین كاری تیرۆریستی و كەڵك لەهەندوو درز وەردەگرێت بۆ بڵاوكردنەوەی پڕوپاگەندە و ئۆپەراسیۆنەكان جەخت دەكاتەوە بەئامانجكردنی لەسەر كات وەستاوە.

 

عەبدوڵڵا قەرداش سەركردەیەكی توركمانی داعشە و نازناوەكەی لەڕیزەكانی ئەم رێكخراوە ئەبو ئیبراهیمی هاشمی قورەیشییە و لەپاش كوژرانی ئەبوبەكر بەغدادی لە سوریا لە 2019 لەلایەن چەكدارانی داعشەوە بەیعەتی پێدراوە.