گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ کێ بەکاردەهێنرێت

وەزیری تەندروستی: سبەینێ ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە هەرێمی کوردستان

2021.02.28 - 14:13
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری تەندروستی: سبەینێ ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە هەرێمی کوردستان

 ناس کورد-

وەزیری تەندروستیی ھەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ پێنج ھەزار ڤاكسینی كۆرۆنا لە چینەوە دەگاتە ھەرێمی كوردستان و چوار هەزاریان بۆ کارمەندانی تەندروستی بەکاردەهێنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم (یەكشەممە 28ی شوباتی 2021) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "سبەینێ دووشەممە كاروانی یەكەمی ڤاكسینێكی چینی دەگاتە عێراق و ھەرێمی كوردستان كە پێنج هەزار دانەیان پشکی هەرێمی کوردستانە."

 

وتیشی، "پاش گەیشتنی ڤاكسینەكە پێویستی بە ھەندێك پشكنین ھەیە، دوای ئەوە بڕیار لەكاتی دابەشكردن و بەكارھێنانی دەدرێت، چوار هەزار دانەیان بەسەر بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەكان دابەشدەكرێت و بۆ كارمەندانی تەندروستی بەكاردەھێندرێت، هەندێکیشی بەو هاووڵاتیە چینایان دەدرێت کە لە هەرێمی کوردستانن."

 

باسی لەوەشكرد، چاوەڕوانی گەیشتنی كاروانی دیكە دەكەن و ئەگەری هەیە لە سەرەتای مانگی ئازاری داهاتوو كاروانی دیكەیان پێبگات.