ناس کورد-
لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان تاوتوێی بابەتی لێدوانى ئهو مامۆستایەی کرد کە باسى لە بابەتى گزیکردن کردبوو لەمیدیایەکى کوردستانیدا و بڕیاریدا لەوبارەیەوە نوسراوێک ئاڕاستەی هەرسێ وەزارەتى (پەروەردە، خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى، رۆشنبیرى و لاوان) بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی (یەکشەممە 28ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، "بەمەبەستى گفتوگۆکردن لەسەر رەوشى خوێندن لەپەروەردەکان و ئەو رووداو و پێشهاتانەى هاتوونەتە پێش، کۆبوونەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەکۆبوونەوەکەدا كه کارزان کهریم، راوێژکارى سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیران بۆ كاروبارى پەروەردە ئامادهی بوو، سهرۆكی لیژنهی پهروهرده و خوێندنی باڵاو توێژینهوهى زانستی بەشداریکردنی بهڕێزیانی لهكۆبوونهوهكهدا بەگرنگ و پێویست زانی بۆ هەماهەنگیى زیاترى نێوان ههردوولا و ئاماژهی به لێدوانى ئهو مامۆستایە کرد کەباسى لەبابەتى گزیکردن کردبوو لەمیدیایەکى کوردستانیدا."
زیاتر بخوێنەوە: بەڕێوەبەری پەیمانگایەک لە سلێمانی: هەموو ساڵێک قۆپیەم کردووە
زیاتر بخوێنەوە: یەکەمین کاردانەوە لەبارەی بەڕێوەبەری ئەو پەیمانگایەی دەڵێت: هەموو ساڵێک قۆپیم کردووە
ئەوەش هاتووە، "دواى گفتوگۆى ورد لەسەر بابەتەکە، لیژنهى پهروهردهو خوێندنى باڵاو توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا نوسراوى فهرمی ئاراستەى هەرسێ وەزارەتى (پەروەردە، خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى، رۆشنبیرى و لاوان) بکات لهسهر ئهو پرسه."
لەخاڵى دووەمى بەرنامەى کار رەوشى خوێندن لەپەروەردەکان و رێکارەکانى خۆپارێزى لەناوەندەکانى خوێندن بۆ پاراستنى قوتابیان و خوێندکاران، مامۆستایان و فەرمانبەران تاووتوێ كرا.
سەردانى مەیدانیى لیژنە لاوەکییەکان و ئەندامانى لیژنە بۆ ناوەندەکانى خوێندن و بەڕێوەبەرایەتیى پەروەردەکان خوێندرانەوەو گفتوگۆى وردیان لەسەرکرا.
باس لەپێشنیارى لیژنهى پهروهرده و خوێندنى باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ وەرگرتنى سەمپەڵ لە قوتابى و خوێندکاران کرا کە دواى ئەوەى لیژنە داواى لە وەزارەتى تەندروستى کردبوو، دوێنێ پێشنیارەکە جێبەجێکرا.
هەر لە کۆبوونەوەکە لیژنەیهك پێکهێنرا بۆ سهردانیكردنی وەزارەتى دارایى و ئابوورى تایبەت بەچەند مامۆستایەک کە لەسیستەمى بایۆمەترى دووجار ناویان تۆمارکراوە، لیژنەیەکى تریش بۆ سەردانیكردنی سەرجەم زانکۆ تایبەتەکان بۆ وەرگرتنى سەرنج و پێشنیاز سهبارهت بهپڕۆژەیاساى زانکۆ تایبەتەکان پێكهێنرا.
لەکۆتایى کۆبوونەوەکەشدا سەرجەم ئەو نوسراو و یاداشتانەى ئاراستەى لیژنەكه کرابوون، رێککارى پەیڕەوى بەرامبەریان وەرگیرا.