ناس کورد-
بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیدا شەپۆلێکی تری بارانبارینی بەخۆر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی هەواڵیکی ماڵپەڕی "ئەکواوێزەر" کە ماڵپەڕێکی تایبەتمەندی کەشوهەوایە لە جیهاندا (28ی شوباتی 2021) ئاماژە بەوەکراوە، "لەم هەفتەیەدا شەپۆلێكی بارانبارین ڕوو لە شارەکانی هەرێمی كوردستان دەکات و ماوەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێت".
ماڵپەڕەکە ئەوەی خستووەتەڕوو، "پێشبینی دەکرێت شەپۆلی بارانبارینەکە لە 3ی ئازاری داهاتوودا دەست پێی بکات و بەردەوام بێت تا 9ی هەمان مانگ."
شەپۆلەکەش هەموو شارەکانی هەرێم دەگرێتەوە، هاوکات لە سەرجەم ناوچەکانیش کەشێکی بەھارانەی دەبێت و لە ھەندێ ناوچەش ئەگەری بارینی تەرزەی ئەبێت.