گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

هەواڵێكی ناخۆش بۆ ئەوانەی هەواداری ئامێرەكانی هواوین

2021.02.27 - 23:40
App store icon Play store icon Play store icon
هەواڵێكی ناخۆش بۆ ئەوانەی هەواداری ئامێرەكانی هواوین

ناس کورد- 

بەپێى ڕاپۆرتێکى ئاژانسى ڕۆیتەرز، کۆمپانیاى زەبەلاحى چینى "هواوى" پلانى داناوە بۆ گۆڕانکاریەکى گەورە لە پیشەکەیدا، ئەویش ئەوەيە کە چیتر بابەتەکانى مۆبایل و ئامێرە ئەلکترۆنیەکان لەو بابەتانە نابن کە گرنگیان پێبدات و دەچێتە بوارى ئۆتۆمبێلى کارەباییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆیتەرز (شەممە 27ى شوباتى 2021) لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردوەتەوە، کۆمپانیاى هواوى لەگەڵ کۆمپانیاى Changan Automobile Co کەوتووەتە گفتوگۆوە، بۆ هاریکارى کردن بەیەکەوە و بەکارهێنانى کارگەکانى بۆ بەرهەمهێنانى ئۆتۆمبێلى کارەبایى.

 

ئەوەش هاتووە، بەڵام لێدوانى بەرپرسانى کۆمپانیاکە پێچەوانەیە و جەختلەوەدەکەنەوە کە نیازیان نییە بگۆڕدرێن بۆ کۆمپانیاى بەرهەمهێنانى ئۆتۆمبێلى کارەبایى بەڵام کارەکەیان بریتییە لە دابینکردنى تەکنەلۆژیاى و پارچە بۆ کۆمپانیاکانى ئۆتۆمبێل و ناوى بازرگانى هواوى بۆ ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە بەکارناهێنرێت.

 

ئاژانسەکە هێماى بۆ ئەوەشکردوە، ئەگەر هواوى هەنگاوێکى لەو جۆرە بنێت ئەوا هۆکارى سەرەکى سزاکانى ئەمریکایە بۆ سەر ئەو کۆمپانیایە، چونکە ئەو سزایانە کۆمپانیاکەیان لە لوتکە هێنایە خوارەوە و ناچار بوو بەشى Honorى کۆمپانیاکە بفرۆشێت و ڕێژەى دروستکردنى ئامێرەکانیشى بەشێوەیەکى دیار دابەزێنێت، بەتایبەتى کە چەندین کۆمپانیا کڕینى بەشەکانى مۆبایل و ئامێرە ئەلکترۆنیەکانیان لەو کۆمپانیایە ڕاگرت، یەکێک لە دیارترین ئەو کۆمپانیایانە TSMCى تايوانييە کە چیتر پرۆسێسەرەکانى هواوى بەکارناهێنێت.

 

پێشتر کۆمپانیاى هواوى دەستى کردبوو بە کارکردن لە ئۆتۆمبێلە کارەباییەکاندا و چەندین بابەتى دیزاین کرد، لەوانەش سیستمى پەیوەندیەکانى جیلى پێنجەمى ناو ئۆتۆمبێل و هەستوەر و چەندین بابەتى ترى گرنگ بۆ ئۆتۆمبێلە نوێکان.