گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

کەتیبەکانى سید الشهداء لەسەر تێوەگلانى هەرێم لە هێرشەکەى ئەمریکا ڕوونکردنەوە دەدات

2021.02.27 - 22:55
App store icon Play store icon Play store icon
کەتیبەکانى سید الشهداء لەسەر تێوەگلانى هەرێم لە هێرشەکەى ئەمریکا ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

وتەبێژى کەتیبەیەکى سەربە حەشدى شەعبى دەڵێت، هەرێمى کوردستان بێبەرى ناکەن لە بۆردومانەکانى ئەم دواییەى ئەمریکا بۆ سەر حەشد، بەڵام هیچ بەڵگەیەک لەسەر تێوەگلانى بەردەست نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازم فەرتوسى، وتەبێژى کەتیبەکانى "سید الشهداء"ى سەربە حەشدى شەعبى (شەممە 27ى شوباتى 2021) لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچونى بۆ کردووە سەبارەت بە دەنگۆى تێوەگلانى هەرێمى کوردستان لە هێرشەکانى ئەم دواییەى ئەمریکا بۆ سەر گروپە چەکدارییەکانى نزیک لە ئێران لەسەر سنورەکانى عێراق - سوریا باسى لەوەکردووە، "هەرێمى کوردستان بێبەرى نییە لەو هێرشانە، بەڵام هیچ بەڵگەیەکمان نییە."

 

وتوشیەتى، ئەو بۆردومانەى ڕوویدا پێویستى بە شیکردنەوەى زۆر نییە، چونکە ئەمریکا خۆى دانى بەوەدا ناوە کە زانیارى هەواڵگرى لەلایەنێکى عێڕاقیەوە وەرگرتووە و ئەوەش هاوکارى کردووە بۆ ئەنجامدانى هێرشە ئاسمانیەکەى.

 

 فەرتوسى ئەوەشى ڕونکردووەتەوە، "هێرشەکە لەناو خاکى سوریادا نەبووە وەک ئەمریکیەکان دەیڵێن، بەڵکو لەناو خاکى عێراقدا بووە، هەروەها ناشمانەوێت بە ئاڕاستەى تۆمەتبارکردنى هەرێمى کوردستان یاخود کەسانى دیکە بڕۆین، سەرەڕاى ئەوەى هەرێم بێبەرى ناکەین، بەڵام هیچ بەڵگەیەکمان نییە و ئەوەى لەبەردەستدایە لە ئێستادا لێدوانى بەرپرسانى ئەمریکایە."

 

جەختیلەوەشکردووەتەوە، شەڕى دژى ئەمریکا بەردەوامە و نەوەستاوە، بەدڵنیاییشەوە بۆردومانەکانى ئەمریکا بەردەوامن، هەندێک پێیان وایە بە بونى جۆ بایدن بە سەرۆکى ئەمریکا سیاسەتەکانى ئەو وڵاتە دەگۆڕێت، بەڵام ئێمە پێمانوایە سیاستەکانى واشنتۆن جێگیرن و ناگۆڕێن، تەنها کات و شێوازەکانى دەگۆڕدرێن.

 

بەرەبەیانی 25ی ئه‌م مانگه‌، سوپای ئەمەریکا لەکەنداو لەراگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، لە رۆژهەڵاتی سوریا هێرشێکی ئاسمانییان کردوەتە سەر پێگەی هێزێکی چه‌كداری نزیك له‌ ئێران، ئەوەش لەوەڵامی هێرشکردنە سەر پێگەی هێزەکانیان لەعێراق.  

  

روانگەی سوری بۆمافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو هێرشانەی ئەمەریکاوە بۆ سەر گروپێکی چەکدار لە سوریا 17 کەس کوژراون.