گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

تاوتوێی ڕەوشی ئابووری دەکات

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

2019.03.08 - 10:20
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

 

 

ناس کورد-

 

بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و تاوتوێی ڕەوشی ئابووری هەرێم بکات و لابردنی پاشەکەوتی مووچەش یەکێک دەبێت لەو بابەتانەی گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

 

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت دەبێت و گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی ڕەوشی ئابووری ئێستای هەرێمەوە.

لەبارەی ئەوەی ئایا لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری لابردنی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران دەدرێت، سەرچاوەکە ڕایگەیاند تا ئێستا ئەوە یەکلانەبووەتەوە، بەڵام دوای کۆبوونەوەکە سەرۆکی حکومەت کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی سازدەکات و دەرنەنجامی کۆبوونەوەکە دەخاتەڕوو.

لە کۆتایی ساڵی 2014ەوە بەهۆی قەیرانی داراییەوە، حکومەتی هەرێم بڕیاری پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی دا، بەپێی بڕیارەکە هەموو فەرمانبەران تەنها بەشێک لە مووچەکەیان پێدەدرێت، هەرچەندە لە ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی پاشەکەوتەکە کەمکرایەوە، بەڵام تا ئێستا بەشێک لە مووچەی فەرمانبەران پاشەکەوت دەکرێت.