گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

دوای داخستنی بۆ ماوەی ساڵێک دەروازەیەکی سنوریی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرایەوە

2021.02.27 - 20:58
App store icon Play store icon Play store icon
دوای داخستنی بۆ ماوەی ساڵێک دەروازەیەکی سنوریی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرایەوە

 ناس کورد-

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، دوای ساڵێک لە داخستنی ئەمڕۆ شەممە دەروازەی سەرزێری سنوریی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا جارێکی تر کرایەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "ئەنادۆڵۆ"ی تورکی ( 27ی شوباتی 2021) کە " ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئاماژە بەوەکراوە، " دەروازەی سنوریی سەرزێرلە پارێزگای دهۆک کە دەکەوێتە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا جارێکی دیکە بەڕووی گەشتیاران و جۆڵەی بازرگانیدا کرایەوە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "دەروازەکە لە دیوی تورکیا دەکەوێتە ناوچەی جۆگۆرجا لە ویلایەتی هەکاری لەباشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا.

 

بەپێی ئاژانسە تورکییەکە، "پارێزگاری جۆگۆرجا، حەسەن قورت، لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی ئەنسار دوندەر و فاتیح  ئەجار، بەڕێوەبەری ئاسایش، ئەمڕۆ سەردانی ئەو دەروازەیان کردووە".

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، پارێزگاری جۆگۆرجا، لە میانەی سەردانەکەیدا باسی ئەوەی کرد، دەروازەی "ئۆزوملۆ" لە 3ی ئازاری 2020 دا بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەفەرمانیی وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەی داخراوە.

 

حەسەن قورت ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، "ئەو دەروازەیە کە ئەمڕۆ کراوەتەوە هاوشان دەبێت لەگەڵ کردنەوەی دەروازەی سەرزێر لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کە دەکەوێتە پارێزگای دهۆک".

 

جەختیلەوەشکردووەتەوە، کردنەوەی ئەو دەروازەیە گرنگییەکی زۆری دەبێت بۆ هەردوولا لە ڕووی جۆڵەی ئابوری وهاتۆچۆی هاووڵاتیان و گەشتیارانەوە".