گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

لێدوانێکی نوێ لە پۆلیسی سلێمانییەوە لەبارەی ئەو کەسەی هێرشیکردە سەر غالب محەمەد

2021.02.27 - 17:16
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێکی نوێ لە پۆلیسی سلێمانییەوە لەبارەی ئەو کەسەی هێرشیکردە سەر غالب محەمەد

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو وێنەیەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە و گوایە وێنەی ئەو کەسەیە کە هێرشی کردووەتە سەر پەرلەمانتار, غالب محەمەد یاسایی نییە و پۆلیس کاری پێ ناکات ئەگەر لەڕێگەی دادوەرەوە نەبێت، دەشڵێت، تائێستا هیچ سەرە داوێک لە بارەی هێرشکەرەکەوە دەست نەکەوتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی (شەممە 27ی شوباتی 2021) لە لێدوانێکدا بە "ناس کورد" ڕایگەیاند، "لێکۆڵێنەوەکانی تیمی بەڵگەی تاوان لەبارەی ڕووداوی هێرشکردنە سەر پەرلەمانتار، غالب محەمەد تائێستا بەردەوامە، بەڵام هیچ سەرە داوێک دەربارەی ئەو کەسەی کە هێرشیکردووەتەسەری دەستنەکەوتووە".

 

لەبارەی وێنەیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە و گوایە وێنەی ئەو کەسەیە کە هێرشی کردووەتە سەر ئەو پەرلەمانتارە، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی وتی، " پۆلیس کار بەو وێنەیە ناکات، بەڵگەکان دەبێت بە شێوەیەکی یاسایی لەلایەن دادەوەرەوە بخرێنەڕوو، پێدەچێت لە ئاکامی بەردەوامبوونی لێکۆڵێنەوەکاندا لەڕۆژانی داهاتوودا تەمومژی  دۆسییەکە زیاتر ڕوون بێتەوە".

 

ئێوارەی دوێنێ ( هەینی 26ی شوباتی 2021) لە شاری سلێمانی هێرشکرایەسەر، غالب محەمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغدا و بریندارکرا، دواتر بە پەلە گەیەنرایە نەخۆشخانەی شار و دوای وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی ماڵەوە کرایەوە. 

 

لەدوای هێرشکردنەسەری و دواترجێهێشتنی نەخۆشخانە، غالب محەمەد، لە ماڵی خۆی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ماوەیەکی زۆرە هەڕەشەم لێدەکرێت، تا ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەردەم ماڵەکەی خۆم لەلایەن کەسێکەوە بە چەقۆ هێرشکرایەسەرم." 

 ئەو وێنەیەی بڵاوکراوەتەوە و گوایە ئەو کەسەیە کە هێرشیکردووەتەسەر غالب محەمەد.