ناس کورد-
عەلی باپیر، سەرۆکى کۆمەڵی دادگەری کوردستان جەختی لە گرنگی لابردنی پاشگری ئیسلامی دەکاتەوە بەڵام دڵنیایی دەداتە ئەندامان و لایەنگرانی کە "ناو دەگۆڕێت بەڵام ناوەڕۆک وەک خۆی دەمێنێتەوە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلی باپیر لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بینەری بوو (27ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، "لابردنی پاشگری ئیسلامی و گۆڕینی ناونیشانی کەسی یەکەم لە ئەمیرەوە بۆ سەرۆک بۆ خۆگونجاندە لەگەڵ واقیع و کرانەوەى زیاتر لە کۆمەڵگە، بەڵام ناوەڕۆک وەک خۆی دەمێنێتەوە و دەمانەوێ بە پابەندبوونی زیاتر بە ئاینی ئیسلامی قەرەبووی ئەوە بکەینەوە."
وتیشی، ڕێژه‌ی به‌شداری ئافره‌تانمان له %10ه‌وه گۆڕیوه بۆ %20، ئه‌مه‌ش واتای به‌شداری گه‌رم و گوڕی ئافره‌تانه له كاروبارهكاندا.
عەلی باپیر وتشی، "میكانیزمی یه‌كلایی كردنه‌وه لای ئێمه به ده‌نگی زۆرینه‌یه، ئێمه به زۆرینه بڕیاری گۆڕانكاریمان داوه و پاشگری ناوه‌كه‌مان گۆڕیوه، ئێمه ناوه‌ڕۆكمان نه‌گۆڕیوه، هه‌ندێ كه‌س پێیان وایه گه‌ر هه‌نگاوێك به‌ره‌و كرانه‌وه بنێی ده‌بێ واز له ئیسلام و شه‌ریعه‌ت بهێنین، نه‌خێر به پێچه‌وانه‌وه تا زیاتر به شه‌ریعه‌ته‌وه پابه‌ند بین زیاتر تێده‌گه‌ین و له گرنگی ئیسلام بۆ كۆمه‌ڵگه تێده‌گه‌ین."
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، "ئێمه پاشگری ئیسلامیمان لابردووه و دادگه‌ریمان داناوه، ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره فه‌رمانی پێكردووه، خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌رانی بۆ چه‌سپاندنی دادگه‌ری ناردووه."
سەرۆکى کۆمەڵی دادگەری جەختی کردەوە کە "مه‌به‌ستمانه گۆڕانكارییه‌كان ببنه پردێك بۆ زیاتر لێكنزیكبوونه‌وه له سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی دادگه‌رییان ده‌وێت، گه‌ر نوێژیشمان له‌دواوه نه‌كه‌ن، با بێن پێكه‌وه دادگه‌ری بچه‌سپێنین، چونكه حاڵه‌تی شه‌رعی و لۆجیكی ئه‌وه‌یه دادگه‌ری بۆ هه‌موو هاوڵاتییان بێت."
وتیشی، "هەندێک حزب پاشگری ئیسلامی‌یان لە خۆیان ناوە کارێکیان کردووە کە لەگەڵ دین و ئیسلام ناگونجێ بۆ ئەوەش کە ئێمە باجی هەڵەی ئەوان نەدەین و دۆسیەی خۆمان تێکەڵ نەکەین ئەو پاشگرەمان لابردووە."
لەبارەی نیگەرانی بەشێک لە ئەندامانی حزبەکە لە لابردنی پاشگری ئیسلامی وتی، "کاتێک پێشنیازی لابردنی ئیسلامییەکەم کرد کە لە کۆنگرەی پێشتریش پێشنیازم کرد و بیرم هێنانەوە بەوەی کە دەنگی نەهێناوە و خۆشم زویر نەکردووە."
باسی لەوەشکرد، "ئەو گۆڕانکارییانە ڕاستە لە کۆنفرانسەکاندا دەنگی نەهێنا بەڵام من ئەو بیرۆکەیەم هەبوو دەشیان زانی، بەڵام کۆنفرانسەکان بۆ هەڵبژاردنی بەرپرسی مەڵبەندەکان بوو، هەروەها بۆ تاوتوێکردنی پەیڕەوی ناوخۆش بوو، بەڵام من بە سەرکردایەتیم وت وەکو ئەندامێکی کۆنگرە هەرچەندە ئەوکات پێشنیازەکەم کرد وەکو سەرۆکی کۆمەڵیش کردم، وتم هەقی خۆمە پێشنیازێکم هەیە و دەیکەم."
وتیشی، "ئەوە ڕاست نییە کە دەڵێن نیگەرانی زۆرە لەسەر ئەوە هەیە بەڵام لە کۆی 700 کەس کە لەناو هۆڵەکە بوون 555 کەس دەنگی پێدا و نزیکەی 123 کەس نیگەران بوون و بۆ ئەوەش بۆچوونی زۆرینە وەردەگرین".