ناس کورد-
پەرلەمانی کوردستان بڕیاری دا ڕۆژی 1ی ئازاری 2021 دانیشتنی ژماره (1)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ى ساڵی سێیه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق بەڕێوەبچێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە نوسراوێکدا کە ڕێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی گشت پەرلەمانتارانی کردوە و کۆپیەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە دەڵێت، پشت به‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین، بۆ دانیشتنی ژماره (1)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ى ساڵی سێیه‌م له‌خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشیوه‌رۆی ڕۆژی دووشه‌ممه، رێكه‌وتی 2021/3/1، تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن."