گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

پۆلیس ڕوونکردنەوە دەدات لەسەر کوژرانی دوو برا و کوڕێکیان لە کفری

2021.02.27 - 11:18
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیس ڕوونکردنەوە دەدات لەسەر کوژرانی دوو برا و کوڕێکیان لە کفری

ناس کورد-
پۆلیسی گەرمیان لەبارەی کوژرانی دوو برا و کوڕێکیان ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، "سێ کەس دەستگیرکراوە و فەرمانی گرتن بۆ چەند کەسێکی دیکەش دەرچووە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (27ی شوباتی 2021) وتی، "دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو دوو بنەماڵە کێشەی کۆمەڵایەتی ڕویداوە لە نێوانیان، ئێوارەی دوێنێ کێشەکە سەریهەڵداوەتەوە و بەوەش یەکێک لە بنەماڵەکان لەسەر شەقامی دەروازەی قەزای کفری هێرشیان کردووەتە سەر سێ کەسی ئەو بنەماڵەی دیکە و بەهۆی هێرشەکەوە هەندرێن خوداداد ئەحمەد (لەدایکبووی 1970) کە خانەنشینی پێشمەرگە، هیشام خوداداد ئەحمەد (لەدایکبوی 1987) کە پۆلیسی فریاکەوتنە و برابوون و ڕێبین هەندرێن خوداداد (لەدایکبووی 1995) کە کوڕی هەندرێنە پێکەوە کوژراون.


باسی لەوەشکرد، دوای ڕووداوەکە پۆلیس چونەتە شوێنەکە و لێکۆڵینەوەکراوە و سێ تۆمەتباری سەرەکی لەسەر ڕوداوەکە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستی پێکردووە.


باسی لەوەشکرد، لەو ڕووداوە تەنها ئەو سێ کەسە بەشدار نەبوون و چەند کەسێکی دیکەشیان لەگەڵ بووە بەڵام ئەوان هەڵاتوون و لە ئێستادا فەرمانی گرتنیان بۆ دەرچووەو لە هەوڵی دۆزینەوەو دەستگیرکردنیانداین.


شەوی هەینی سەرچاوەیەکی ئاگادار بە "ناس کورد"ی وت، "بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە قەزای کفری سێ کەس کوژران کە دوو برا و کوڕی یەکێکیانە."


ڕوونیشیکردەوە، ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی کۆن ڕوویداوە کە لەنێوان هەردوو بنەماڵەداهەبووە.