گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

بارەگای بارزانی: سەردانی هاوڵاتیان بۆ مەزاری نەمران بەڕێوەناچێت

2021.02.27 - 10:16
App store icon Play store icon Play store icon
بارەگای بارزانی: سەردانی هاوڵاتیان بۆ مەزاری نەمران بەڕێوەناچێت

ناس کورد-

بارەگاى بارزانى ڕایگەیاند، بەهۆى پەتاى کۆرۆناو پابەند بوون بەڕێنماییە تەندروستیەکانەوە "مەراسیمی یادكردنەوە و سەردانی هاووڵاتیان بۆ مەزاری نەمران بەڕێوە ناچێت."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بارەگاکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (27ی شوباتی 2021) دەڵێت، "لەگەڵ نزیكبوونەوەی یادەكانی مانگی ئادار، ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشەویست و هەموو چینوتوێژەكان دەكەین كە بەهۆی پەتای كۆرۆنا و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی خەڵكی خۆشەویستی كوردستان، ئەمساڵ مەراسیمی یادكردنەوە و سەردانی هاووڵاتیان بۆ مەزاری نەمران بەڕێوە ناچێت."

 

دەشڵێت، "وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان، هیوای سەلامەتی و تەندروستی بۆ گشت لایەك دەخوازین."