کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح لیژنەیەکی تایبەت بە ماددەی 140 لە پەرلەمانی عێراق دروست دەکریت، ئەندامێکی کوردی پەرلەمانی عێراقیش ئاماژە بەوە دەکات، ئەو لیژنەیە بۆ لەمەودوا کارەکانی دەخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە. . جەمال کۆچەر ئەندامى پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتوو تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "دوای ئاڵۆزبوونی دۆخی ناوچە کێشە لەسەرەکان بە تایبەتی لە کەرکوک، فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق، داوایان لە سەرۆکی پەرلەمان کرد کێشەی ئەو ناوچانە بەپێى ماددەی 140 چارەسەر بکرێت و لەناو پەرلەماندا تاووتوێ بکرێت، بەتایبەتی دوای زیادبوونی مەترسی گۆڕانکاری دیمۆگرافی لەو ناوچانەدا". . ئەو پەرلەمانتارە کوردە ئەوەشى وت، پاش فشاری فراکسیۆنە کوردییەکان سەرۆکی پەرلەمانی عێراق فەرمانی کرد بە دروستکردنی لیژنەیەکی پەرلەمانی بە ناوی "لیژنەی ماددەی 140ى دەستور" لیژنەکەش کۆدەنگی پەرلەمانی عێراقی لەسەر بووە. . لیژنەکە نوێنەری سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراقی تێدایە، بڕیاریشە بڕگەکانی ئەو ماددە دەستورییە بخرێتە ناو کارنامەی دانیشتنەکانی داهاتووی پەرلەمانی عێراقەوە و بەچڕوپڕی تاووتوێ بکرێت. . .