گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

دوای گەڕانەوەی لە سعودیە فوئاد حسێن سبەینێ دەگاتە تاران

2021.02.26 - 23:11
App store icon Play store icon Play store icon
دوای گەڕانەوەی لە سعودیە فوئاد حسێن سبەینێ دەگاتە تاران

ناس کورد- 

سبەینێ شەممە وەزیرى دەرەوەى عێراق بەسەردانێکى فەرمى دەگاتە تارانى پایتەختى ئێران و چەند پرسێکى تایبەت بە ناوچەکە لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەحمەد سەحاف، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى عێراق (هەینی 26ى شوباتى 2021) ڕایگەیاندووە، سبەینێ فوئاد حوسێن، وەزیرى دەرەوەی عێراق سەردانێکى فەرمى بۆ ئێران ئەنجامدەدات و لەو سەردانەدا چاوى بە ژمارەیەک بەرپرسانى باڵاى ئەو وڵاتە دەکەوێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، لەسەردانەکەدا تاوتوێی چەند پرسێک دەکەن لەبارەى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو وڵات و هەروەها دۆخى ناوچەکە و پاڵپشتییەکان بۆ ڕاگرتنى هاوسەنگى و دوورکەوتنەوە لەهەر ئەگەرێکى گرژى و ئاڵۆزى.

 

سەردانەکەى وەزیرى دەرەوەى عێراق بۆ ئێران لەدواى سەردانێکى دێت بۆ وڵاتى سعودیە کە لە 23ى ئەم انگە ئەنجامیدا.