گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

دابان محەمەد: لەڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە ڕووداوەکەم بینیوە

2021.02.26 - 22:35
App store icon Play store icon Play store icon
دابان محەمەد: لەڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە ڕووداوەکەم بینیوە

ناس کورد-

دابان محەمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کەمێک لەمەو پێش لەواڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی: "ئەم ئێوارە لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە شاری سلێمانی ھێرشکرایە سەر ھاوڕێمان غالب محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەوەشی نوسیوە: "سەردانی ماڵەکەیم کرد، کامێرا چاودێرییەکانم سەیرکردەوە. کەسێک کە دیارە پێشتر پلانی بۆ دانراوە لە نزیک ماڵەکەیدا چاوەرێی دەکات و لەگەڵ گەیشتنیدا پەلاماری دەدات".

 

دەقی نوسینەکەی وەک خۆی:

 

کاتژمێر ٦:٣٥ ئەم ئێوارە لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە شاری سلێمانی ھێرشکرایە سەر ھاوڕێمان غالب محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق.

 

سەردانی ماڵەکەیم کرد، کامێرا چاودێرییەکانم سەیرکردەوە. کەسێک کە دیارە پێشتر پلانی بۆ دانراوە لە نزیک ماڵەکەیدا چاوەرێی دەکات و لەگەڵ گەیشتنیدا پەلاماری دەدات.

 

ئم ھێرشە بە ھەوڵێکی ترسنۆکانە دەزانم بۆسەر دەنگە ئازاکان و بەشێکە لە پلان بێدەنگکردنی کۆمەڵگا.

 

بەرپرسیارێتی ئەم ھێرشە و ئەوانەشی لە پشتیەوەن، لە ئەستۆی دەسەڵات و دەزگا ئەمنیەکانی پارێزگای سلێمانیە و ئەرکیانە ھێرشکارەکە دەستگیر بکەن و پلاندارێژەری پشت رووداوەکەش بۆ رای گشتی ئاشکرا بکەن.