ناس کورد - هەڤاڵ غالب
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە سەر ڕێگای سەرەکی چەمچەماڵ - سەنگاو سێ ئۆتۆمبێل پێکیاندا دا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شەریف ڕەحیم، وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ (هەینی 26ی شوباتی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند:" کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەکی چەمچەماڵ - سەنگاو لە ناوچەی گۆشتقوت سێ ئۆتۆمبیل پێکیاندا دا".
وتیشی" لە ئەنجامی ڕووداوەکە منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ گیانی لەدەستدا و دوو سەرنشینی دیکەی ئۆتۆمبیلەکان کە ئافرەت بوون بەسەختی برینداربوون"."
وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەش کرد، تەرمی منداڵەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا و بریندارەکانیش دوای چارەسەری سەرەتایی ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی کراون.
ڕێگای چەمچەماڵ - سەنگاو، ڕێگایەکی یەک سایدە و قەزای چەمچەماڵ بە ناحیەی سەنگاو و قەزای کفری دەگەیەنێت، بە وتەی شۆفێران کەمترین هێمای هاتوچۆی لەسەرە.