گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوانگەى سوری: لەماوەی 30 ڕۆژدا نزیکەی هەزار کەس لە سوریا کوژراون

2019.05.30 - 15:02
ڕوانگەى سوری: لەماوەی 30 ڕۆژدا نزیکەی هەزار کەس لە سوریا کوژراون
  ناس کورد- ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، لەماوەی یەک مانگدا نزیکەی هەزار کەس لە سوریا کوژراون. . بەپێى ڕاپۆرتێکی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە سوریا لە بەروارى 30ى نیسانى ئەمساڵ تا 30ى ئەم مانگە 927 کەس کوژراون، سەرجەم قوربانییەکانیش لەو ناوچانەدا بوون کە پیێ دەوترێت ناوچەی "کپکردنەوەی هەڵچونی شەڕ" کە پێشتر بە پێى ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و ڕوسیا دروست کراون. . هەر بەپێى ڕاپۆرتەکەی ئەو ڕوانگەیە لە شەوى ڕابردووەوە فڕۆکەکانی سوریا زیاتر لە 19 جار شارەکانی "ئیدلب، حماە، حەلەب و معیرە نوعمان"یان بۆردوومان کردووە، ئەوەش بووەتە هۆى "دروستبوونی قەسابخانەیەکی نوێ لەو شارەنەدا". . ئەو ڕاپۆرتە ئاماژەى بەوەشکردووە لە نێو کوژراوەکاندا، 305 کەسیان هاوڵاتی سڤیلن و 353 کوژرواشیان چەکدارى سەر بە سوپاى تورکیا بوونە و 269 کەسی دیکەیان لە سەربازەکانی سوپای ڕژێمی سوریا بوون. . .