گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هەوڵێک بۆ تەقاندنەوەى کۆنگرێسى ئەمەریکا لەساتەوەختى یەکەم وتارى بایدن ئاشکرا دەکرێت

2021.02.26 - 11:43
App store icon Play store icon Play store icon
هەوڵێک بۆ تەقاندنەوەى کۆنگرێسى ئەمەریکا لەساتەوەختى یەکەم وتارى بایدن ئاشکرا دەکرێت

ناس کورد-

بەرپرسی تیمی پاراستنی باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمەریکا ڕایگەیاند، زانیاریی هەواڵگریان هەیە کە توندڕەوان پلانیان هەیە لەکاتی یەکەم وتاری فەرمیی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەو وڵاتە کاپیتۆل بتەقێننەوە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی"ئێن.بی.سی" ئەمەریکی (26ی شوباتی 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئاماژە بەوە کراوە، یۆگاندا پیتمان، سەرۆکی تیمی پاراستنی باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمەریکا، وتویەتی "زانیاریی هەواڵگریمان پێگەیشتووە کە توندڕەوان پلانیان هەیە لەکاتی یەکەم وتاری فەرمی سەرۆک بایدن، کاپیتۆل بتەقێننەوە".

 

پێتمان، ڕونیکردەوە، دەزانین کە ئەو گروپە چەکدارەکانەی کە بەشداریان لە هەڵکوتانەکەی 6ی کانوونی دووەمی ڕابردوودا کردبوو بۆ سەر باڵەخانەی کۆنگرێس  خواستی خۆیان دەربڕیوە بۆ تەقاندنەوەی ئەو دامەزراوەیە و کوشتنی زۆربەی ئەندامەکانی، بۆیە دەبێت وریابین".

 

بەرپرسی تیمی پاراستنی کۆنگرێس، ئەوەشی خستووەتە ڕوو "ڕێوشوێنە ئەمنییەکان هەمیشەیی نابن، بەڵکو تا ئەو ڕادەیە دەبێت کە بەهۆی ئەوهەلومەرجەی کە ئێستا هاتووەتە پێش".

 

بڕیارە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، یەکەم وتاری فەرمی خۆی لەناو باڵەخانەی کۆنگرێسدا پێشکەش بکات.