ناس کورد-
فەرمانگەی ڕۆژنامەوانیی حکومەتی ڕوسیا بڵاویکردەوە، وەزارەتی تەندروستیی وڵاتەکەی نرخی فرۆشتنی ڤاکسینی سپۆتنیک (ڤی) کەمکردۆتەوە، ئاماژە بەوەشکراوە، ئامانج لە بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکە قازانج نییە، بەڵکو یارمەتیدانی هاووڵاتیانە لە تێپەڕاندنی پەتاکە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فەرمانگەی ڕۆژنامەوانی حکومەتی ڕوسیا (26ی شوباتی 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە" ناس کورد" بەدواداچوونی بۆکردووە ئاماژەى بەوە کرد، وەزارەتی تەندروستیی ڕوسیا نرخی فرۆشتنی ڤاکسینی سپۆتنیک (ڤی) کەمکردۆتەوە، پێشتر نرخەکەی بە 1942 ڕۆبڵ بووە، ئێستا 866 ڕۆبڵە کە دەکاتە نزیکەی 11 دۆلار".
دێنیس مانتۆرۆڤ، وەزیری پیشەسازی و بازرگانیی ڕوسیا لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە، دوای ئەو هەنگاوانەی کە نراون لە پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و بەرهەمهێنانی پیشەسازی ئەو ڤاکسینە، دەتوانین زیاتر نرخی ڤاکسینەکە کەمبکەینەوە".
هاوکات، میخائیل میستۆسن، سەرۆک وەزیرانی ڕوسیا، پێشتر داوایکرد بوو چاودێری نرخی ڤاکسینەکە بکرێت، چونکە ئامانجی سەرەکی حکومەت بەدەستهێنانی قازانج نییە، بەڵکو یارمەتیدانی هاووڵاتیانە".