ناس کورد-
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق راگه‌یاند، پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا باشە و به‌م نزیكانه شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 ڕێکدەکەون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق (پێنجشەممە 25ی شوباتی 2021) بە میدیای فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاند، " به‌م نزیكانه شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021ی عێراق ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتن."
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش فوئاد حوسێن ئەوەی خستووەتەڕوو، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا باشه، به‌ڵام كێشه هه‌یه و دانوستانیش له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق هه‌یه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویسته له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بۆ 10 ڕۆژی دیكه پڕۆژه یاسای بودجه بۆ پەسەندکردن بنێردرێت بۆ پەرلەمانی عێراق."
هاوکات دەربارەی هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌م دواییه بۆ سه‌ر هه‌ولێر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، هێرشه موشهكییهكه كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستیه و ئه‌وانه‌ی كرده‌وه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه تیرۆرستن و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان زانیاری‌یان له‌باره‌ی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه هه‌یه، ده‌زانین كێ كرده‌وه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه و له رۆژانه‌ی ئاینده‌دا ورده‌كاری زیاتر بڵاوده‌بێته‌وه."