گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

پێشبینییەک بۆ وادەی دەستپێکردنەوەی باران لە شارەکانی هەرێم

2021.02.25 - 19:19
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەک بۆ وادەی دەستپێکردنەوەی باران لە شارەکانی هەرێم

 ناس کورد-

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتووەوە شەپۆلێکی مامناوەندی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و پێشبینیش دەکرێت بۆماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی (پێنجشەممە 25ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، "بەھۆی کاریگەری درێژ خایانی پاڵەپەستۆی بەرز لەسەر ناوچەکانمان تا رۆژی دووشەمە 1ی ئاداری 2021،  کەشی هەرێم بە سەقامگیری دەمێنێتەوە و پلەکانی گەرمی لە رۆژی شەممەی سەرەتای ھەفتەوە روو لەبەرزبوونەوە دەکاتەوە بۆ سەروو تێکرای ئاسای خۆی .

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ڕۆژی سێشەممە  2ی ئادار، شەپۆلێکی مامناوەند بۆ لاوازی بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە بەکاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی (ناوەراست).

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێشبینی دەکرێت ئەو شەپۆلە بۆ ماوەی دوو رۆژ یان زیاتر کاریگەرییەکانی بەردەوام بێت.