گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەوەیەکى ترى کۆرۆنا

منداڵێکى توشبووى کۆرۆنا زانایان شۆک دەکات

2021.02.25 - 18:57
App store icon Play store icon Play store icon
منداڵێکى توشبووى کۆرۆنا زانایان شۆک دەکات

ناس کورد-

 

منداڵێکى توشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا زانایان تووشى سەرسوڕمان دەکات و جیاوازتر لە سەرجەم منداڵانى تووشبووى پەتاکە، ڕێژەیەکى زۆر بەرز ڤایرۆس لە جەستەیدایە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕۆژنامەى واشنتۆن پۆستى ئەمریکى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، لە نێوان هەر 200 منداڵێکدا یەک منداڵ هەیە کە بە سەختى تووشى کۆرۆنا دەبێت و نیشانەکانى جیاوازن، بەشێوەیەکى سروشتى منداڵ بەدەست نیشانەکانى پەتاکەوە ناناڵێنن،  تەنانەت زۆرینەیان نیشانە زۆر سادەکانیشیان تێدا دەرناکەویت، ئەوەش بەپێى داتاکان لەسەرتاسەرى جیهانەوە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، بەڵام منداڵێکى هەڵگرى ڤایرۆسەکە زانایانى تووشى سەرسوڕمان کردووە، ئەویش کاتێک بۆیان دەرکەوتووە زیاتر لە 51 هێندەى منداڵانى ئاسایى ڕێژەى ڤایرۆسەکە لە جەستەیدایە، دەریشکەوتووە کە منداڵەکە تووشى نەوەیەکى جیاواز و نوێى کۆرۆنا بووە کە پێشتر نەیانبینیوە.

 

لاى خۆیەوە ڕۆبێرتا دیبیاسى سەرۆکى نەخۆشخانەى منداڵانى نیشتمانى لە واشنتۆن دەڵێت، ناتوانین تەنها لە یەک حاڵەت هیچ ئەنجامێک بەدەستبهێنین، بەڵام پێویستە هۆشدارى لە مەترسى نەوەى نوێى کرۆنا بدەین.

 

لەلایەکى ترەوە جێرێمى لوبان زاناى ڤایرۆسەکان لە کۆلێژى پزیشکى زانکۆى ماساشوستس ئاماژە بەوەدەکات، ئەو ڕێژە ڤایرۆسەى لەناو لوتى منداڵەکەدا هەبووە خۆى لە خۆیدا جێى شۆک و تێڕامانە.

 

تائێستاش زانایان زانان کە ئەو حاڵەتە ئاماژەیەکە بۆ دەرکەوتنى شەپۆلێکى ترى مەترسیدارى کۆرۆنا یاخودنا، بەپێى زانیاریەکانى واشنتۆن پۆستیش لە ئێستادا منداڵەکە پەتاکەى تێپەڕاندووە و چاکبوەتەوە.