گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بە دەستوری دارایی عێراق دادەنرێت

بەغداد لەڕێى یاسایەکەوە دەیەوێت دارایی هەرێم کۆنتڕۆڵ بکات

2019.05.30 - 11:50
بەغداد لەڕێى یاسایەکەوە دەیەوێت دارایی هەرێم کۆنتڕۆڵ بکات
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح پەرلەمانى عێراق لە هەوڵى پەسەندکردنى یاساى "بەڕێوەبردنى دارایى عێراق"ە، ئەندامێکى لیژنه‌ی داراییش دەلێت پاش پەسەندکردنى ئەو یاسایە ده‌بێت ساڵانه‌ حكومه‌تی هه‌رێم یاسای بودجە ڕەوانەى به‌غداد بكات. . ئەحمەد حاجی ڕەشید ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق تایبەت بە ناس کوردى ڕاگەیاند: "یاسای ئیدارەدانی دارایی عێراق یەکێکە لەو یاسایانەی کە لە سەردەمی بریمەردا  لە ساڵی 2004 ئیشی لەسەر کراوە، بەڵام بە شێوەیەکی خراپ ناوەڕۆکەکەی داڕێژراوە، کۆمەڵێک کەموکورتی تێدا هەبوو، بۆیە خولەکانی پێشووی پەرلەمان نەیانتوانیوە پەسەندی بکەن". . ئەو پەرلەمانتارە کوردە ئاماژەى بەوشکرد، ئەو یاسایە بە دەستوری دارایی عیراق دادەنرێت، هەموو دەرگاکانی خەرجکردن لە عێراقدا لە ڕیێ ئەو یاسایەوە دیاری دەکرێت و چاودێری دەکرێت بەهەمان شێوەش داهاتەکان. . "ئەو یاساییە پەسەند بکرێت، ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان بودجه‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ په‌سه‌ند بكات و دواتر ڕه‌وانه‌ی حكومه‌تی عێراقی بكات و ئه‌ویش له‌ناو بودجه‌ی گشتی عێراقدا جێگه‌ی بکاتەوە و پەسەندی بکات"، ئەحمەد حاجى ڕەشید واى وت.   . وتیشی، یاساکە لەڕوی ناردنی بودجەی پارێزگاکان و هەرێمەوە کەموکورتییەکى تێدایە، دەبوایە بەجۆرێک بێت پێش ئەوەى هەرێم بودجەکەی خۆی پەسەند بکات بێنێرێت بۆ بەغداد، بەغدادیش بودجەی هەرێم دیاری بکات لە بودجەی گشتی عێراقدا و لەسەر ئەو بنەمایە هەرێم بودجەی ساڵانەی خۆی دابڕێژێت و ڕەوانەی بەغدای بکات. . ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، هەوڵى زۆریانداوە کە ئەو بڕگەیە هەموار بکەنەوە بەڵام نەیانتوانیوە و حکومەتی هەرێمیشیان لە کەموکورتی ئەو بڕگەیە ئاگادارکردووەتەوە. . .