گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانایان وەڵام دەدەنەوە

کام جۆر قوماش مەترسیدارترینە بۆ گواستنەوەى کۆرۆنا؟

2021.02.25 - 17:24
App store icon Play store icon Play store icon
کام جۆر قوماش مەترسیدارترینە بۆ گواستنەوەى کۆرۆنا؟

ناس کورد-

زانايانى زانكۆى "دى مۆنتفۆرت"ى بەریتانى ماوەى مانەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنایان لەسەر جل و بەرگ بە چالاکى دیاریکرد، هەروەها مەترسیدارترین قوماشیش ئاشکرا دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى دەیلى ستارى بەرتیانى لە ڕاپۆرتێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە بڵاویکردوەتەوە، زانايانى زانكۆى "دى مۆنتفۆرت" لە شارى لیستەر لێکۆڵینەوەیان لەسەر سێ جۆر جل و بەرگ کردوە بۆ دیاریکردنى ماوەى مانەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەسەریان.

 

ڕونیشکراوەتەوە، بەپێى لێکۆڵینەوەکە کە لەسەر جۆرەکانى جل و بەرگى کارمەندانى تەندروستى کراوە، قوماشى پۆلیستەر لە مەترسیدارترین ئەو قوماشانەیە کە بۆ ماوەى 3 ڕۆژ کۆرۆنا لەسەرى چالاکە و دەگوازرێنەوە.

 

باس لەوەشکراوە، هەروەها ڤایرۆسەکە لەسەر جل و بەرگى لۆکە ماوەى 24 کاتژێر چالاک بووە، بەڵام لەسەر ئەو جلانەى بە پۆلیستەر و لۆکە واتە بەشیوەیەکى تێکەڵ دروستکراون تەنها 6 کاتژمێر چالاک بووە.

 

زانایان داوادەکەن، کاتێک جل لە ڕێگەى جلشۆرەوە دەشۆن ئاوى گەرم بە پلەیەکى بەرز بەکاربهێنن، ئەوەش لەپێناو ئەوەى جل و بەرگەکان ڕوەکانى تر بە ڤایرۆسەکە پیس نەکەن و نەگوازرێتەوە.