گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاتوچۆى نێوان پارێزگاکان لە عێراق قەدەغەکرا

2021.02.25 - 16:24
App store icon Play store icon Play store icon
هاتوچۆى نێوان پارێزگاکان لە عێراق قەدەغەکرا

ناس کورد-

 

حکومەتى عێراق چەند بڕیارێکى نوێى بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا دەرکرد و بڕیاریدا هاتوچۆى نێوان پارێزگاکان قەدەغە بکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەیاننامەیەکى ئەمیندارێتى گشتى ئەنجومەنى وەزیران (25 شوباتى 2021) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران وەزارەت و دەستە سەربەخۆکان ئاگادارکردووەتەوە کە بڕیارە نوێیەکان جێبەجێ بکەن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، یەکێک لە بڕیارەکان تایبەتە بەپێدانى دەسەڵات بە وەزارەتى تەندروستى بۆ سودوەرگرتن لە سزاى دارایی ئەوانەى سەرپێچى رێنماییەکان دەکەن بۆ مەبەستى جێبەجێکردنى رێوشوێنەکان.

 

 بەپێی بڕیارێکى دیکە، بەتەواوى هاتوچۆى نێوان پارێزگاکان قەدەغەمراوە، جگە لە حاڵەتە پێویستییە مرۆییەکان.

 

لەبڕیارێکى دیکەدا جەخت لە دورکەوتنەوەى کۆمەڵایەتى و تێکەڵنەبوونى خەڵک کراوەتەوە بۆ رێگرى لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە.