گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کوژرانی دوو برا

وردەکاریی کوژرانی دوو برا کە هێشتا تەرمەکانیان ڕادەستی کەسوکاریان نەکراونەتەوە

2021.02.25 - 16:07
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی کوژرانی دوو برا کە هێشتا تەرمەکانیان ڕادەستی کەسوکاریان نەکراونەتەوە

ناس کورد-

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، دوینێ چوارشەممە هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە پیرانشار ئوتۆمبێلی هاووڵاتییەکی کوردیان دایە بەر دەسڕێژی گوللـە و دوو برایان کوشت، دەشڵێت، تائێستا تەرمەکانیشیان ڕادەستی بنەماڵەی کوژراوەکان نەکردووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوەکە (پێنجشەممە 25ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، "پاشنیوەڕۆی دوێنێ چوارشەممە 2ی شوبات، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ڕێگای نێوان گوندەکانی شیناوێ بۆ زەیدان، ئوتۆمبێلێکی جۆری وانێت پەیکانیان دایە بەر دەسیڕێژی گوللـە و لە ئەنجامدا دوو برای سەرنشینی ئەو ئوتۆمبێلە بە ناوەکانی عەبدوڵلا نادری و عوسمان نادری کوژران."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە سێ ئوتۆمبێلی هایلۆکس لە ئورمیەوە چوونەتە ئەو ناوچەیە و بەر لەوەی وانێت پەیکانەکە بوەستێ داویانەتە بەر دەسڕێژ و دوو سەرنشینی ئوتۆمبێلەکە دەستبەجێ گیانیان لە دەست داوە.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هیزە ئەمنییەکان تەرمەکانی ئەو دوو برایەیان لەگەڵ خۆیان بردووە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان تا ئێستا تەرمەکانیان ڕادەست نەکردوونەتەوە.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی هەنگاو، شەوی ڕابردوو دەیان کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەو دوو برایە لە پێش ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار کۆبوونەتەوە و باوک و دایک و چەند خزمی ترییان بۆ چەند کاتژمێر دەستبەسەر کران.

 

ئەو ڕێکخراوە مرۆییە ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەر دوێنێ چوارشەممە، وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک پوچەڵ کردنەوەی پلانێکی 'تیرۆریستی' لە پیرانشار و کوژرانی دوو کەسی ڕاگەیاند، بەڵام بە تیرۆریست ناوبردنی ئەو دوو کەسە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کاتێکدایە کە ئەوان هاووڵاتیی مەدەنی و دانیشتووی شاری پیرانشار بوون."