گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بژاردەیتری مەرجداریان هەیە

هەڵوێستێكی جیاواز لە 35 پەرلەمانتاری كوردەوە لەبارەی رێككەوتنی هەرێم و بەغدا

2021.02.25 - 13:34
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستێكی جیاواز لە 35 پەرلەمانتاری كوردەوە لەبارەی رێككەوتنی هەرێم و بەغدا

ناس كورد_

لەگەڵ نزیكبونەوەی وادەی یەكلاییكردنەوەی بڕگە و مادەكانی پەیوەست بە بەشە بودجەی هەرێم، پەرلەمانتارانی یەكێتی پاڵپشتی لە هەردەقێك دەكەن كە دەستوری بێت و نزیكەی 34 پەرلەمانتاریش چوار پێوەریان هەیە بۆهەر دەقێكی نوێ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەكانی "ناس كورد" لە فراكسیۆنە كوردستانییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرا ڕوونیانكردەوە (25 شوباتی 2021) كە هیواكان بۆ تێپەڕاندنی مادەی 11 لە ڕەشنوسی بودجە كە باس لە 250 هەزار بەرمیل دەكات لە پەرلەمان لاوازن بەڵام هێشتا هیچ دەقێكی جێگرەوە بۆ ئەو مادەیە نەهاتووەتە لیژنەی دارایی.

 

ناس ئەوەشی زانیوە جگە لە هاوپەیمانێتی هیوا (15 پەرلەمانتار)، پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی (19 پەرلەمانتار) لەگەڵ ئەوەی بەرگری لەدەقەكەی حكومەتی كازمی دەكەن كە هەڵهێنجراوی ڕێككەوتنی حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمە، لارییان نییە لە هەردەقێكیتر كە دەستوری بێت و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم مسۆگەر بكات.

 

پێشتر ئەحمەد حاجی ڕەشد، بە "ناس كورد"ی ڕاگەیاند، هاوپەیمانێتی هیوا سوورن لەسەر ئەوەی چارەسەرەكانی پرسی نەوتی هەرێم لە بودجەدا، چوار مەرجیان تێدا بێت:  یەكەم، دەستوری بن، دووەم هاوتای یاسا بەركارەكان بن، سێیەم كردەیی بن و قابیلی جێبەجێكردن بن، هەروەها لەگەڵ بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلانی عێراق و گەلی كوردستاندا تەبابن و دادگەری تێدا بێت. 

 

ەگوێرەی زانیارییەكانی "ناس كورد" فراكسیۆنە شیعەكان لەپشت ئەوانیشەوە هێزە سیاسییەكانیان قایل نین بەدەقی مادەی 11 پرۆژە یاسای بودجە كە باس لەرادەستكردنی بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم یان بەهاكەی دەكات بەنرخی سۆمۆ بە حكومەتی فیدراڵ، بەڵام هێشتا دەقێكی جێگرەوەیان پێشكەش نەكردووە بۆ ئەو مادەیەی كە زۆرترین مشتومڕی لەسەرە و بووەتەهۆی درێژەكێشانی دانوستانەكان.