گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

دوو تریلیۆن دینار لەبودجە بۆ پێشخستنى دوو کەرت خەرجدەکرێت 

2021.02.25 - 11:23
App store icon Play store icon Play store icon
دوو تریلیۆن دینار لەبودجە بۆ پێشخستنى دوو کەرت خەرجدەکرێت 

ناس کورد- 

لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق ئاشکراى کرد، نزیکەى دوو تریلیۆن دینار لەبودجەدا بۆ بەرەو پێشبردنى کەرتەکانى کشتوکاڵ و پیشەسازى و پاڵپشتیکردنى بەروبومى ناوخۆیى  تەرخانکراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەهام عەقیلى، ئەندامى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق (25ى شوباتى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، لیژنەى دارایى دابینکردنى دەرماڵەى بۆ پێشخستنى کەرتەکانى پیشەسازى و کشتوکاڵ لەبودجەى ساڵى 2021 بەهەند وەرگرتووە و نزیکەى دوو تریلیۆن دینارى بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکردووە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، لەبودجەدا چەند بەندێک دیاریکراوە بۆ پێدانى شایستە داراییەکان بەجوتیاران و زیادکردنى بەرهەمەکانى کشتوکاڵى و پیشەسازى و سەربارى سەپاندنى باجى ساڵانەى کرێکارانى بیانیى کە دەگاتە ملیۆنێک و 500 هەزار دینار و هەروەها سەندنى باج لەکەرتەکانى پیشەسازى و کشتوکاڵى.