ناس کورد-
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند "پێشنیارم کردووە په‌رله‌مانی عێراقی چاو‌دێر بێت به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بڵێسە جەبار فەرمان، (25ی شوباتی 2021) لەمیانی چاوپێکەوتنێک لەگەل دەنگى ئەمەریکا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە وتی، "هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتۆته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه‌ده‌بێت نه‌وته‌کەی له‌ڕێگه‌ی سۆمۆه بفرۆشێت و ده‌بێت نه‌وته‌كه‌ی ڕاده‌ست بكات، ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2019وه په‌یڕه‌وی ده‌كات ئیتر بۆی ناچێته سه‌ر و لێی قبوڵ ناكرێت كه‌جێگیر بكرێت له‌بودجه‌دا و بڵێت باشه من ڕاده‌ستی ده‌كه‌م و دواتر ڕاده‌ستی نه‌كه‌ن و پێداگری بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مووچه هه‌ربێت، ئەوەش به‌حوكمی ئەوەی كه‌به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌ڕۆین لایه‌نه‌كان چیتر ئه‌مه قبوڵ ناكه‌ن و هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به‌هه‌ر شێوازێك بووه بڕه نه‌وته‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی سۆمۆوه بفرۆشێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، وەک پەرلەمانتارێک پێشنیاری کردووە بۆ گەرەنتی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان هەرێم و بەغداد ئەنجام دەدرێت لیژنەیەک لەپەرلەمانی عێراق پێکبهێنرێت بۆ چاودێریکردن بەسەر هەردوو حکومەتەوە و دەشڵێت "پێشنیازی ئه‌وه‌م كردووه له‌لیژنه‌كه‌ی خۆمدا كه‌ئێمه لیژنه‌ی چاودێری و به‌دواداچوونی ئه‌ركه‌كان و كاروباری حكومه‌تین باشتر بتوانین وه‌كو په‌رله‌مانی عێراقی چاو‌دێر بین به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، وه چاودێربین به‌وشێوه‌یه‌ی كه ئه‌و مووچه‌یه‌ی له‌وێوه دێت به‌ته‌واوه‌تی و له‌كاتی خۆیدا بگاته ده‌ستی فه‌رمانبه‌ران نه‌ك به‌و شێوه‌یه‌ی تائێستا هه‌بووه كه‌مووچه له‌به‌غداده‌وه ده‌هات و له‌هه‌رێمی كوردستان دواده‌خراو نه‌دراوه دوو سێ مانگ دواتر به‌لێبڕینه‌وه به‌و شێوه‌یه تاده‌گه‌یشته ده‌ستی فه‌رمانبه‌ر".
جەختی لەوەشکردەوە، له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به‌و شێوه‌یه كاربكرێت په‌رله‌مانی عێراقی چاو‌دێر بێت به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌و موچه‌یه‌ی كه وه‌رده‌گیرێت له به‌غداده‌وه بگاته ده‌ستی فه‌رمانبه‌ران و شایسته‌ی تریش كه هه‌یه وه‌كو پارەی گه‌نمی جوتیاران".