گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لە هەولێر شەڵتەرێک بۆ سەگی بەرەڵا دروست دەکرێت

2021.02.25 - 10:09
App store icon Play store icon Play store icon
لە هەولێر شەڵتەرێک بۆ سەگی بەرەڵا دروست دەکرێت

ناس کورد-

لە هەولێر لیژنەیەک پێکهێنراوە و نزیکەی 50 دۆنم زەوی لەسەر رێگەی گوێڕ و بە دووری  15 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری هەولێر دیاریکراوە، بۆ دروستکردنی شەڵتەرێکی گەورە بۆ کۆکردنەوە و داڵدەدانی سەگە بەرەڵاکان و شارەوانی هەولێریش دەڵێت "بڕی 300 ملیۆن دینارمان پێویستە بۆ دروستکردنی شەڵتەرەکە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەندازیار ژیار جەلال، بەرپرسی خزمەتگوزاری لەسەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر (25ى شوباتى 2021) لەلێدوانێکى ڕۆژنامەنووسیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە رایگەیاند "دوای زیادبوونی دیاردەی پەلاماری سەگ بۆ سەر هاونیشتمانیان ئێستا لیژنەیەکی هاوبەش پێکهاتووە، کە پارێزگاری هەولێر، قایمقامیەتی هەولێر، شارەوانیی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری و کشتوکاڵ تێیدا ئەندامن، نزیکەی 50 دۆنم زەوی لەسەر رێگەی گوێڕ و بە دووری  15 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری هەولێر دیاریکراوە، بۆ دروستکردنی شەڵتەرێکی گەورە بۆ کۆکردنەوە و داڵدەدانی سەگەکان".

 

باسی لەوەشکرد "ئێستا لە شاری هەولێر شەڵتەرێکی دوو دۆنمی هەیە ئەو شەڵتەرە بچووکە و بەرگەی ئەو هەموو سەگە ناگرێت، کە لە شەقامەکانن بەڵکو ئەو ئاژەڵانەی لێ کۆدەکەینەوە کە ئۆتومبێل لێیداون یان بریندارکراون بە هەر هۆکارێک بێت" .

 

ئاماژەی بەوەشکرد، گرتنی سەگەکان ئەرکێکی قورس و کارێکی زەحمەتە، ئەگەر چەکی سڕکەر بەکاربێنین گرتنی هەر سەگێک 10 دۆلار دەکەوێت و خەساندنەکەشی زیاتر لە 20 دۆلاری دەوێت. بۆیە دروستکردنی شەڵتەر و دەستگیرکردنی سەگەکان بودجەیەکی زەبەلاحی دەوێت و بەپێی خەمڵاندنی ئێمەش بڕی 300 ملیۆن دینارمان پێویستە بۆ دروستکردنی شەڵتەرەکە و بۆ ئەم مەبەستەش نوسینگەی سەرۆکی هەرێمیش هاوکاری پرۆژەکەیە و جەخت لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکەنەوە.