گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئەمەریکا ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى باڵیۆزى وڵاتەکەى لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم ئاشکرا دەکات

2021.02.25 - 08:39
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریکا ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى باڵیۆزى وڵاتەکەى لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

کونسوڵخانەى ئەمەریکا لە هەولێر راگەیەندراوێکى لەبارەى سەردانەکەى باڵیۆزى وڵاتەکەى لە عێراق بۆ هەرێمى کوردستان و کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە راگەیەندراوى کونسوڵخانەکەدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە کە لە سەردانەکەى بۆ هەرێمى کوردستان باڵیۆزى ئەمەریکا لە عێراق لەگەڵ بەرپرسانى هەرێمى کوردستان باسیان لە ئازادى راگەیاندن و پشتیوانیکردن لە حکومەتى هەرێمى کوردستان و عێراق کردووە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکاندا تاوتوێی چەند بابەتێک کرا، لەوانە: پشتیوانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق دوابەدوای هێرشە موشەکییەکانی سەر هەولێر. هەروەها پەیوەندییە هەرێمییەکان و پشتیوانی بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی شنگال و گەڕانەوەی سەلامەت و ئارەزوومەندانە و شکۆمەندانەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان.

 

رۆژی (24ى شوباتى 2021) ماتیو توولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێم و رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ کۆبووەوە.

 

لە بەشێکى ترى راگەیەندراوەکەدا رونکراوەتەوە، ماتیو توولەر، جەختی لە گرنگیی ئازادی رادەربڕین و ئازادی راگەیاندن کردۆتەوە و تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکان باسکردن بووە لە دانوستاندنەکانی تایبەت بە بودجە لەنێوان هەرێم و بەغدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کراوە.